به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی ئێران و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سوور، له هه‌ولێر ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له كاته‌كانی ئێواره له هه‌ندێ ناوچه، خێرایی با زیاد ده‌كات، له سلێمانی، ئاسمان بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێ، ئه‌گه‌ری كه‌مێك نمه‌باران له كاته‌كانی ئێواره له هه‌ندێ ناوچه و زیادبوونی خێرایی با هه‌یه، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاته‌كانی ئێواره به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان نیچمه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، ئه‌گه‌ری كه‌مێك بارانیش هه‌یه. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 26 پله و نزمترین پله‌ش نۆ پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌سۆتی ده‌ریای سوور ده‌بێ، له هه‌ولێر ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، بارانی پچڕ پچڕ له به‌یانی زوو هه‌یه و ڕێژه‌ی باران بارین له شه‌و كه‌مێك زیاتر ده‌بێ و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌یشی هه‌یه، له سلێمان ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی باران له كاته‌كانی نیوه‌ڕۆ به‌شێوه‌یه‌كی پچڕ پچڕ و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه، له دهۆك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ و باران بارین له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ده‌بێ و هه‌وره تریشقه‌ی هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه، له كه‌ركووك ئاسمان هه‌وری ته‌واو ده‌بێ له‌گه‌ڵ بارینی باران له هه‌ندێ ناوچه و ئه‌گه‌ری هه‌وره تریشقه‌یش هه‌یه، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 25 پله و نزمترین پله‌ش هه‌شت پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.