پارێزه‌ر و ڕاوێژكاری سه‌رۆكی جه‌زائیر ڕای گه‌یاند، سه‌رۆكه‌كه‌یان ده‌یه‌وێ بۆ جاری پێنجه‌م له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2019 خۆی كاندید بكاته‌وه، له كاتێكدا توانای قسه‌كردنی لاواز بووه و ناتوانێ بكه‌وێته سه‌ر پێ.
له چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی "ئه‌لخه‌به‌ر"ی جه‌زائیری، فاڕووق قسنتینی پارێزه‌ر و كه‌سی نزیك له عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه سه‌رۆكی جه‌زائیر ڕای گه‌یاند، سه‌رۆك پێی باشه جارێكی تر له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه نوێیه‌كانی جێبه‌جێ بكات كه ده‌یه‌وێ ده‌وڵه‌تێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بكات.
قسنتینی باس له‌وه ده‌كات هه‌فته‌ی پێشوو چاوی به بوته‌فلیقه كه‌وتووه و ماوه‌ی سه‌عاتێك گفتوگۆیان كردووه، له‌و دانیشتنه‌دا ویستی مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ی بۆ باس كردووه و خۆی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ماوه‌ی 40 ساڵه ده‌یناسێ، ده‌زانێ ئه‌و ئێسته‌یش له توانایدایه سه‌رۆكایه‌تیی وڵاته‌كه‌یان بكات.
عه‌بدولعه‌زیز بوته‌فلیقه ته‌مه‌نی 80 ساڵه، سه‌رۆكی ده‌یه‌می وڵاتی جه‌زائیره، ماوه‌ی 18 ساڵه له پۆسته‌كه‌ی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌رچی كه‌سێكی خۆشه‌ویست نییه له وڵاته‌كه‌یان، بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ته‌مه‌نی ده‌بێته 82 ساڵ.