زۆر كه‌سمان هه‌یه ڕۆژانه ڕێژه‌یه‌كی زۆر له خواردنه‌وه گازییه‌كان ده‌خۆنه‌وه له جۆری كۆكا كۆلا و پیپسی، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه بزانن كه ئه‌م دوو خواردنه‌وه‌یه زیانی زۆری هه‌یه بۆ جه‌سته.
چه‌ند زیانێكی خواردنه‌وه‌ی كۆكا كۆلا و پیپسی.
خواردنه‌وه‌ی كۆلا و پیپسی ڕێژه‌ی كافاین و شه‌كر له جسته‌دا به‌رز ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره، چونكه ڕێژه‌ی به‌رزی كافاین و شه‌كر له جه‌سته‌دا وا ده‌كات شه‌كره دروست بێت.
زۆر له خه‌ڵك وا ده‌زانن ئه‌گه‌ر كۆلا و پیپسی بخۆنه‌وه، ئه‌وا هیچ زیانێك به‌ته‌ندروستی گورچیله ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵام له‌راستیدا كۆلا و پیپسی تامی ده‌ستكردیان تێده‌كرێت، كه زیانێكی زۆر به‌گورچیله ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك كات گورچیله له كار ده‌خه‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌كر و كافاین زیاد ده‌كات ئه‌م دوو خواردنه‌وه‌یه ماسولكه‌كانیش لاواز ده‌كه‌ن و تا وات لێ دێت نه‌توانی به‌ته‌واوه‌تی كارێكی قورس ئه‌نجام بده‌ی، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی كه یاری له‌شجوانی ده‌كه‌ن زیانی هه‌یه، چونكه ماسولكه‌كانیان گه‌شه ناكات، هه‌روه‌ها زۆرجار خانه‌كانی ماسولكه‌كانی تووشیی شێرپه‌نجه ده‌كات.
رێژه‌ی ترشیه‌تی ناو پیپسی و كۆلا ده‌گاته 3.2 كه ئه‌مه ڕێژه‌یه‌كی زۆره و هۆكاره بۆ پووكانه‌وه‌ی ددان و ئێشكه‌كانی جه‌سته، هه‌روه‌ها ئه‌م ڕێژه زۆره له ترشی به ژه‌هر داده‌نرێ بۆ ئێشك و ددانه‌كان، چونكه خێرایی پووكانه‌وه‌یان زیاد ده‌كات.