گۆرانیی دێسپاسیتۆ خه‌ڵاتی رێزلێنانی وه‌رگرت و به پڕبینه‌رترین گۆرانی و ڤیدیۆی مێژوو دیاری كرا، تا ئێسته هیچ ڤیدیۆیه‌كی تر بینه‌ری نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته.
ئه‌م گۆرانییه‌ی "لویس فۆنسی" گۆرانیبێژی ناودار و "دادی یانكی" گۆرانیبێژی ڕاپ، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و ناسناوی پڕبینه‌رترین ڤیدیۆ و كلیپی مێژووی له ئاهه‌نگی دابه‌شكردنی خه‌ڵات له لاس ڤیگاس وه‌رگرت، ئه‌مه‌ش بووه جێی خۆشحاڵییه‌كی زۆر بۆ لویس، چونكه توانی زمانی لاتینی به هه‌موو دنیا بناسێنێت و پردی نێوان زمانه‌كان بشكێنێت و یه‌كڕه‌نگی نه‌ته‌وایه‌تی پیشان بدات.
گۆرانیی "دێسپاسیتۆ" كه له یوتوب زیاتر له چوار ملیار و 345 ملیۆن و 582 هەزار جار بینراوه، سه‌ره‌تا به‌و شێوه‌یه ناوبانگی ده‌رنه‌كردبوو، به‌ڵام كاتێك له لایه‌ن "جه‌ستن بیبه‌ر" گۆرانیبێژی ناوداری كه‌نه‌دییه‌وه گوترایه‌وه، خه‌ڵك زیاتر چێژیان له گۆرانییه‌كه وه‌رگرت و له یوتوب به دوای ئه‌سڵییه‌كه‌یدا گه‌ڕان، ئه‌مه‌ش وای كرد به‌و شێوه‌یه ئێجگار زۆر ناوبانگ له دنیادا ده‌ربكات و ئاوازه‌كه‌ی بۆ گۆرانی چه‌ندان زمانی تر به‌كار بهێنرێت.
"لویس فۆنسی" ته‌مه‌ن 39 ساڵ، گۆرانیبێژ، خه‌ڵكی بۆرتۆریكییه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی وتێكستی گۆرانی و كلیپی جیهانییه به زمانی لاتینی، كه به‌م دواییانه به هۆی گۆرانیی "دێسپاسیتۆ" به هه‌موو دنیا ناسرا و ناوی ده‌ركرد.