چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌مێكى تر دانیشتنى په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستپێ بكات و ته‌وه‌ری به‌رنامه‌ى كاریش ده‌نگدانه بۆ هه‌ردوو پڕۆژه یاسای سه‌ندیكاى ژمێریاران و وردبینان، هه‌روه‌ها پڕۆژه یاسای ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و پێوه‌ندییه‌كان. تاریق گه‌ردی ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى تایبه‌ت به "وشه" رای گه‌یاند كه فراكسیۆنى پارتى به‌شداری دانیشتنى په‌رله‌مان ده‌كات.
گه‌ردی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌ى دووقۆڵییان ئه‌نجامداوه، كه‌مێك پێش ئێسته‌ش كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان كۆتای پێهات كه دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه نابێت تانه و توانج یان گێچه‌ڵ به په‌رله‌مانتارانى كوردستانى بكرێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنیان له ریفراندۆمى 25ى ئه‌یلوولى رابردوو.
"رێككه‌وتن كراوه كه دۆسیه‌ى دانه دادگاى په‌رله‌مانتارانى كوردستانى كه ده‌نگیان بۆ ریفراندۆم داوه دابخرێت، چونكه دۆسیه‌كه یاسایی نییه، بۆیه رێككه‌وتنى سیاسی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان كراوه كه مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ى فراكسیۆنى پارتى و به‌شێك له په‌رله‌مانتارانى فراكسیۆنه‌كانى تریش بوون كه ده‌نگیان به ریفراندۆم داوه".
جێى باسه له 15ى تشرینى یه‌كه‌م فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بایكۆتى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراقی كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا چه‌ند په‌رله‌مانتارێكى تری فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان كه ناویان له‌و لیسته هه‌بوو كه ده‌بێت سزا بدرێن له‌سه‌ر ده‌نگدان به ریفراندۆم، به‌شداری دانیشتنه‌كانى رابردووى په‌رله‌مانى عێراقیان نه‌كردووه.