له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئه‌م دوو منداڵه به ڕێژه‌یه‌كی ئێجگار زۆر ده‌نگیان داوه‌ته‌وه، چونكه به یه‌ك سك له‌دایكبوون واته دووانه‌ن، به‌ڵام ڕه‌نگی پێست و چاویان به ته‌واوه‌تی له یه‌كتر جیاوازه.
"كلیمنتین شیبلی" دایكی ئه‌م دووانه‌یه‌یه كه ناویان "ئیزابێلا و گابرێلیا"یه، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام هه‌ژمارێكی تایبه‌تی بۆ دروست كردوون، به ناوی "littlestrongirls" واته كچه بچووكه به‌هێزه‌كان، له‌م ڕێیه‌وه وێنه‌ی نوێ و زانیاری ژیانی ئه‌م منداڵه حه‌وت مانگییانه‌ی و كچه گه‌وره‌كه‌ی كه ته‌مه‌نی دوو ساڵه بڵاو ده‌كاته‌وه.
باوكی ئه‌م منداڵانه ئه‌فریقییه‌كی ڕه‌شپێست و دایكیان ئه‌مه‌ریكی سپیپێسته، له‌به‌ر ئه‌وه‌شه منداڵه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌رچوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دایكیان ده‌ڵێت تا ئێسته جیاوازی نێوان ڕه‌نگه‌كان له‌ناو خه‌ڵكدا بوونی هه‌یه، له زۆربه‌ی كۆمێنته‌كانیشدا كه بۆ وێنه‌كانیان ده‌كرێت، گاڵته به ڕه‌نگی پێستی گابرێلا واته ڕه‌شپێسته‌كه‌یان ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بۆ خێزانه‌كه‌یان و مرۆڤایه‌تیش جێی شه‌رمه‌زارییه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌و وێنانه‌ی بڵاوی ده‌كاته‌وه له ئینستاگرام، هه‌زاران لایك و كۆمێنتی جوانیان بۆ دێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه ناوبانگێكی زۆر له هه‌موو دنیادا په‌یدا بكه‌ن.