دوای ئه‌و كێبه‌ركێ به‌هێزه‌ی له نێوان 118 كچی وڵاتانی دنیادا ئه‌نجام درا، كچێكی هیندی به شاجوانی دنیا هاته هه‌ڵبژاردن و تاجی شاجوانی له وڵاتی چین له‌سه‌ر نرا.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مساڵ له وڵاتی چین ئه‌نجام درا، چونكه شاجوانی ساڵی پار كچێكی چینی بوو، ئه‌مه‌ش واته ساڵێكی تر له هیندستان ئه‌نجام ده‌درێت، چونكه "مانوشی چیلار" هیندی توانی له نێوان 118 به‌شداربووی وڵاتانی جیا، كه ته‌نیا هه‌ڵبژێراوانی "فڕه‌نسا، ئینگلته‌را، كینیا، هیند و مه‌كسیك" ناسناوی شاجوانی دنیا بۆ ساڵی 2017 به‌ده‌ست بێنێ.
شاجوانی دنیا له ساڵی 1951 له لایه‌ن "ئیریك مۆرلی" له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌رده‌وامی به‌م پڕۆژه‌یه دا و په‌ره‌ی سه‌ند، تا له ساڵی 2000 خۆی مرد و ژنه‌كه‌ی ئه‌م كاره‌ی گرته ئه‌ستۆ، دواتر له ژێر ده‌ستی ئه‌ودا یه‌كه‌م ڕه‌شپێست له مێژوودا ساڵی 2001 "ئه‌گبانی داریگۆ" توانی ببێته شاجوانی دنیا، به‌مه‌ش كاره‌كه زیاتر ناوی له دنیادا ده‌ركرد و ناوبانگی به دنیا ناسێنرا، هه‌ر ساڵێكیش كچی چ وڵاتێك ببێته شاجوانی دنیا، ساڵی ڕابردوو وڵاته‌كه‌ی ئه‌و ده‌بێت پێشوازی له‌م ئاهه‌نگه بكه‌ن و ئه‌ركه‌كانی بگرنه ئه‌ستۆ، ئه‌مساڵیش دوایین شاجوانی دنیا له چین هاته هه‌ڵبژاردن و كچێكی هیندی ناسناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا.