هونه‌رمه‌ندێكی شارۆكه‌ی شاره‌زوور به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و چه‌ند گه‌نجێكی شارۆكه‌كه، له ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور، گه‌له‌رییه‌ك دروست ده‌كات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت سه‌ره‌تای ساڵی نوێ ده‌كرێته‌وه.
عومه‌ر جه‌میل هونه‌رمه‌ندی لاو و خاوه‌نی بیرۆكه و دیزاینه‌ری گه‌له‌رییه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ "وشه" له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی گه‌له‌رییه‌كه گوتی، "بیرۆكه‌ی ئه‌م گه‌له‌رییه له ئه‌نجامی ئه‌و بۆشایییه هونه‌رییه زۆره‌یه كه به‌هۆی نه‌بوونی هیچ شوێن و ناوه‌ندێكی هونه‌ری هاته كایه‌وه، منیش وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی په‌یكه‌رساز هه‌ستم كرد ئه‌و به‌رپرسیارێتییه له ئه‌ستۆی مندایه، بۆیه هه‌ستام به دروستكردنی ئه‌م گه‌له‌رییه".
هه‌روه‌ها گوتی، "بیرۆكه‌كه‌م بۆ مه‌ریوان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور ڕوون كرده‌وه و ئه‌ویش به خۆشحاڵییه‌وه قبووڵی كرد".
ئاماژه‌ی دا، "ئه‌و هۆڵه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور كه ده‌ستنیشانمان كرد بۆ گه‌له‌رییه‌كه، پێشتر بۆ مه‌به‌ستی تر به‌كار هێنرابوو، چه‌ند په‌نجه‌ره‌یه‌ك و ده‌رگه‌یه‌كی لێ بوو، وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاو هه‌ستاین به داپۆشینی بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌رێكی زیاترمان ده‌ست بكه‌وێت بۆ هه‌ڵواسینی تابلۆكان یا هه‌ر كارێكی هونه‌ری".
ئه‌و هونه‌رمه‌نده زیاتر گوتی، "ده‌ستمان كرد به دانانی دیزاینی سه‌قفی گه‌له‌رییه‌كه، خۆشبه‌ختانه به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور و هه‌ریه‌ك له یه‌حیا حه‌بیب و زانیار محه‌مه‌د، كاری دانانی سه‌قفمان ته‌واو كرد، دواتر دیواری گه‌له‌رییه‌كه‌شمان به ڕه‌نگی سه‌وز ڕه‌نگ كرد، ئێسته خه‌ریكی دانانی ڕووناكین بۆ گه‌له‌رییه‌كه، دوا قۆناغیش زه‌ویی گه‌له‌رییه‌كه به ته‌خته ڕووپۆش ده‌كرێت".
عومه‌ر جه‌میل گوتی، دوای ته‌واوبوونی، هه‌وڵ بۆ كۆكردنه‌وه و بانگێشتكردنی كاری هونه‌ریی هونه‌رمه‌ندانی شار و شارۆكه‌كانی كوردستان ده‌ده‌ین، بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌له‌رییه‌كه به پێشانگه‌یه‌كی جیاواز و پێشكه‌وتوو له‌م ناوچه‌یه به ڕووی بینه‌ران".
زانیار محه‌مه‌د چالاكێكی شاره‌زووره و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی كه خۆبه‌خشانه كاری له گه‌له‌رییه‌كه‌دا كردووه و بۆ "وشه" گوتی، "خۆبه‌خشانه هاوكاری ڕه‌وتی ڕۆشنبیری ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌وپێش بچێت، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوكاریان بووم له دروستكردنی ئه‌م گه‌له‌ره‌ییه، دڵنیام له‌وه‌ی دوای ته‌واوبوونی سیمایه‌كی جوان و ناوازه به ناوچه‌كه ده‌به‌خشێت".
ئه‌وه‌شی گوت، "دروستكردنی ئه‌م گه‌له‌رییه له‌م دۆخه ناله‌باره‌ی ئێسته‌دا، زۆر گرنگه، هیوادارین بتوانین كه‌لێنێك له كه‌لێنه‌كانی هونه‌ری شارۆكه‌كه پڕ بكه‌ینه‌وه به ته‌واوكردنی دووپات بكه‌ینه‌وه هونه‌ر له هیچ كات و بارودۆخێكدا ناوه‌ستێت".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مه‌ریوان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری و هونه‌ری شاره‌زوور بۆ "وشه" گوتی، "بۆ یه‌كه‌مین جاره گه‌له‌رییه‌كی له‌م شێوه له شاره‌زوور هه‌ڵه‌بجه و هه‌وراماندا دروست بكرێت، دڵخۆشین به‌وه‌ی كه كه‌سانێك هه‌ن دڵسۆزانه كار له‌م گه‌له‌رییه‌دا ده‌كه‌ن. ڕاسته بیرۆكه‌كه هی هونه‌رمه‌ندی په‌یكه‌رساز عومه‌ر جه‌میله، ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌یه‌مان قبووڵ كردووه، ده‌خوازین ئه‌م گه‌له‌رییه سوودی هه‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی سنووره‌كه".
هه‌روه‌ها گوتی، "ئێمه ده‌زانین كه كاری هونه‌ری له سنووره‌كه تا ڕاده‌یه‌ك كه‌متر بایه‌خی پێ دراوه، بۆیه هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره تا ئه‌م گه‌له‌رییه شوێنێك بێت بۆ نمایشی كاری هونه‌رمه‌ندانی ته‌واوی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستان نه‌ك ته‌نیا شاره‌زوور".
تێچووی گه‌له‌رییه‌كه
دواتریش عومه‌ر جه‌میل گوتی، تێچووی گه‌له‌رییه‌كه كه‌مه به‌و پێیه‌ی كارێكی خۆبه‌خشانه‌یه. عومه‌ر جه‌میل له ڕێی چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌شێكی له تێچووی گه‌له‌رییه‌كه دابین بكات، به‌سوپاسه‌وه بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی به‌شێكی تری تێچونی گه‌له‌رییه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه. ئێمه هه‌وڵمان داوه به‌و پاره كه‌مه كارێكی زۆر ناوازه و شایسته بكه‌ین.
وشه- شاره‌زوور/ یه‌حیا حه‌بیب.