چەند ماسكێكی سروشتی بۆ پێست

:: PM:01:32:19/11/2017 ‌
پێست  گرنگییەكی بەرچاو و لە ڕادەبەدەری پێ دەدرێ، بە تایبەت لەلایەن خانمانەوە،  جوانی و بێ گرفتی پێست بەشێكە لە جوانی ڕووخساری مرۆڤ و خانمان بەردەوام بە بایەخەوە بەدوای ئەو پێكهاتانە دەگەڕێن، كە لە دەست كێشەكانی پێست ڕزگاریان دەكات و پێستیان جوانتر دەكات، لە ماكیاژ كردن و مادە كیمیاییەكانی تر كە بۆ جوانكاری بەكار دەهێنرێن، ڕووخسار تووشی زۆر گرفت دەبێ، بۆیە بە چەند ماسكێكی سروشتی دەتوانن بەسەر هەموو ئەو كێشانە زاڵ ببن.

یەكەم : ماسكی سپێنەی هێلكە،  ئەم ماسكە دەبێتە هۆی پاكبوونەوەی پێست و داخستنی كونەكانی پێست و لابردنی خاڵە ڕەشەكانی سەر لووت و چەناگە. بۆ ئەوە هێلكەیەك یان چەند هێلكەیەك بشكێنن و بەشی سپێنەی هێلكە لە زەردێنەكەی جیا بكەوە و  بە پارچە كلێنسێكی پاك یان فلچەیەك سپێنەی هێلكەكە  بە ریَِكی لە پێستی ڕووخسار بدە، ئنجا وازی لێ بێنە تا بە تەواوی وشك دەبێتەوە، پاشان بە ئاوی گەرم بیشۆن و كرێمی شێدار بۆ پێستتان بەكاربهێنن.

دووەم: ماسكی ئاڤۆگادۆ و هەنگوین، هەركات هەستتان بەوە كرد پێستتان ماندووە، ئەم ماسكە بەكاربهێنن، كە پێكهاتەكانی بریتین لە نیو میوەی ئاڤۆگادۆ و نیو كەوچك ئارد، یەك كەوچك سركەی سێو، دوو كەوچك هەنگوین و كەوچكێك ئاوی لیمۆ، میوەی ئاڤۆگادۆ ورد بكە و بیشۆرەوە، پاشان ئارد و پێكهاتەكانی تری لەگەڵ تێكەڵ بكە، ئنجا لە پێستتانی بدەن و پێویستە ماوەی 20 خولەك بە پێست بمێنێتەوە، پاشان بە ئاوێكی ئاسایی بیشۆن.

سێیەم : ماسكی زەردێنەی هێلكە و زەیتی زەیتون،  ئەو ماسكە زۆر بە سوودە و پێكهاتە خۆراكییە پێویستەكان بۆ پێست دابین دەكات و دەیبووژێنێتەوە، زەردێنەی هێلكەیەك لەگەڵ كەوچكێك زەیتی زەیتوون تێكەڵی یەكتر بكەن و تا بە تەواوی دەبێتە گیراوەیەك، ئنجا لە ڕووخساری بدەن و ماوەی 20 خولەك ڕێگە بدەن بە پێست بمێنێتەوە، پاشان بیشۆن.

چوارەم: ماسكی پەتاتەی كوڵاو لەگەڵ شیر و زەیتی باوی،  ئەم ماسكە سووربوونەوەی پێست كەم دەكاتەوە و پێست سپی دەكاتەوە، پەتاتەیەك بشۆنەوە و ئنجا بیكوڵێنە و توێكڵەكەی لێ بكەرەوە و وردی بكەن، دواتر دوو كەوچك شیری تەڕ و كەوچكێك زەیتی باوی تێ بكەن و بە تەواوی تێكەڵ بە یەكتریان بكەن، بۆ ماوەی 20 خولەك پێویستە بە پێست بمێنێتەوە و هەفتەی دوو تا سێ جار گرنگە بەكاری بهێنن.

سەرچاوە/ brightside


وشە - ئاوات ئازاد