كۆمپانیای ئاودی ئه‌ڵمانی ڕای گه‌یاندووه، ئۆتۆمبێلێكی وەرزشی دروست ده‌كات، كه به‌ئاستێكی به‌رز و پێكهاته‌یه‌كی توند دروست ده‌كرێت.
ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ئاودی ناوی " TT Clubsport turbo" یه یان "تی تی كلۆب تووربۆ" یه، كه بڕیاره له سێی مانگی نۆڤێمبه‌ر له "لاس فیگاس"ی ئه‌مه‌ریكا نمایش بكرێت، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و ئۆتۆمبێله خاوه‌نی هه‌وادارێكی زۆر و كڕیارێكی زۆر بێت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و هه‌وادارانه‌ی كه حه‌ز له ئۆتۆمبێلی وەرزشی ده‌كه‌ن له دنیادا.
هه‌روه‌ها پێ ده‌چێت ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی كه دروستی ده‌كات پێكهاته‌كه‌ی جیاواز بێت له ئۆتۆمبێله وەرزشیه‌كانی تر له دنیا، به‌شێوه‌یه‌ك تۆربۆ بێت و هێزێكی له ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بێت كه بگاته هێزی "600" ئه‌سپ، كه ئه‌مه هێزێكی زۆره بۆ ئۆتۆمبێڵێكی وەرزشی تۆڕبۆ.
ئاودی رای گه‌یاندووه، به‌شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دروست كردووه، كه به‌شی ده‌ره‌وه‌ی به‌ماده‌یه‌كی به‌هێز رووپۆش كراوه كه به‌رگه‌ی زه‌بری به‌هێز ده‌گرێت و تواناشی هه‌یه به "3.6" چركه خێرایییه‌كه‌ی بگاته "100" كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا و خێرایییه‌كه‌شی ده‌گاته "310" كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا.
بڕیاربوو ئاودی ئه‌م ئۆتۆمبێله له ساڵانی پێشووتر نمایش بكات، به‌ڵام بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری ئه‌و ئۆتۆمبێله نمایشكردنه‌كه‌ی بۆ ئێسته دوا خستووه و ده‌ڵێت، ئه‌م ئۆتۆمبێله نوێیه سه‌ركه‌وتنێكی باش تۆمار ده‌كات به‌راورد به ئۆتۆمبێله‌كانی تر.