ئێران سوومەتەنی خراپ ڕەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات

:: PM:02:46:19/11/2017 ‌
جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی باشماخەوە بەردەوامی هەیە و لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردووش، ڕێژەیەكی زۆر لە سووتەمەنی هێنراوەتە هەرێمی كوردستان، سەرەڕای ئەوەی كە چەند هەزار لیترێك بەهۆی خراپی گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران.

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی تشرینی دووەم، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، لە رۆژانی 16 و 17 و 18 ئەم مانگە لە مەرزی باشماخەوە 237 تانكەر بەنزین و 77 تانكەر گاز و 99 تانكەر نەوت لە ئێرانەوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان.

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژەی بەوەیش كردووە كە لەو ژمارە تانكەرە، 20 تانكەر گاز و شەش تانكەر نەوت لەبەر نەگونجانی رێیان پێ نەدراوە بێنە خاكی هەرێمی كوردستان.

ئەوە لەكاتێكدایە كە پێشتر لەو مەرزانەوە چەندان هەزار لیتر سووتەمەنی خراپ گەڕێنراوەتەوە بۆ ئێران و ڕێ نەدراوە بێتە خاكی كوردستان، هاوكات تا ئێستەیش گومان لە خراپی ئەو سووتەمەنییە دەكرێت كە لە ئێرانەوە دەهێنرێتە هەرێمی كوردستان.

 




وشە - سه‌رخێڵ هاشم