هێشتا زنجیره بوومه‌له‌رزه‌كانی ڕوویان له كوردستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات كردووه، به پله‌ی جیاواز به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له هه‌ورامانی دا.
شڤان فه‌رید هاووڵاتییه‌كی شاره‌دێی "ته‌وێڵه" بۆ "وشه"ی ده‌گێڕێته‌وه، نزیكی سه‌عات یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ، بوومه‌له‌رزه‌كه ته‌وێڵه‌ی هه‌ژاند و گوڕه‌كه‌شی به‌هێز بوو، بۆ مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌لامه‌تیی گیانی خوێندكارانیش، خوێندنگه‌كانی ئه‌و شاره‌دێیه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه و ده‌وام راگیرا.
دارا حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی كه ئه‌مڕۆ له شاره‌دێی ته‌ویڵه ڕووی دا، به 4.2 پله‌ی ڕێكخته‌ر تۆمار كراوه، له‌لایه‌ن هاووڵاتییانیشه‌وه هه‌ستی پێ كراوه، خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكی گیانی و مادی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو (12ی تشرینی دووه‌م)، له هه‌رێمی كوردستان، حه‌وت كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و زیاتر له 500 خانووی هاووڵاتییان تێك چوون، هه‌روه‌ها 20 بینای خوێندنگه زیانی به‌ركه‌وتووه و 645 هاووڵاتیش بریندار بوون.
شاره‌دێی ته‌وێڵه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و هاوسنووره له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
هه‌له‌بجه/ سه‌لام هانه‌دنی