به‌هۆی گۆڕانی شێوازی ژیان و جۆری خۆراكه‌وه، له‌مڕۆدا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌ن به‌ده‌ست گرفتی به‌رزیی په‌ستانی خوێنه‌وه ده‌ناڵێنن و زۆرجار به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خۆێن هۆی دروستبوونی نه‌خۆشیی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵه.
زۆركات پزیشكه‌كان ده‌رمانی تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌نووسن كه په‌ستانی خوێنیان به‌رزه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ڕێیه‌وه ڕێگری له دروستبوونی گرفتی ته‌ندروستی مه‌ترسیدار بگرن، به‌ڵام په‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه زانایانی دڵ بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه خواردنی سێ كێوی هه‌موو رۆژێك په‌ستانی خۆێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه كه له وڵاتی ئه‌مه‌ریكادا ئه‌نجام درا، به به‌شداریی 118 كه‌سی له ڕه‌گه‌زی نێر و مێ كه ته‌مه‌نیان سه‌رووی 55 ساڵی بوو و تووشی نه‌خۆشیی به‌رزی په‌ستانی خوێن بووبوون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سێ كێویان دانابوو كه له ڕۆژێكدا بیخۆن بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام دا بۆماوه‌ی هه‌شت هه‌فته، لێكۆڵه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ی ڕۆژانه سێ كیویان ده‌خوارد، به‌رزی په‌ستانی خوێنیان كه‌می كردووه به ڕێژه‌ی ''3.6'' میلیمه‌تر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی میوه‌ی كیوی مادی "لووتین"ی زۆره یارمه‌تی لووله‌كانی خوێن ده‌دات بۆ فراوانبوون و كه‌مكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێ كه له دڵه‌وه دێت.