لیژنەی لێکۆڵینەوە لەگەندەڵییەکانی کەرتی نەوت لە پەرلەمانی عێراق ڕای دهگهیهنێ كه بەڵگەی گەندەڵییان لە کەرتی نەوت بەدەست گەیشتووە و بەرپرسە تۆمەتبارەکان بانگھێشت دەکات.
ئەردەلان نورەدین ئەندامی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکانی کەرتی نەوت لە پەرلەمانی عێراق بە "وشە"ی گوت: لەبارەی کەرتی نەوت لە بەسرا، رێکخراوی "شەفافیەت" چووهتە ناو ئیمهیڵی یەکێک لە بەرپرسەکان و دەرکەوتووە ژمارهیهك بەرپرسی نەوت لە چهندان پرسی گەندەڵی تێوەگلاون.
زیاتر گوتی: ئێمە لێکۆڵینەوەیەکی توند لەو بابەتە دەکەین و لیژنەیەک كه پێكهاتووه له ئهندامانی لیژنه یاسایی، دارایی و نەزاھە دروست کراوە تا بهڵگهكان بخرێته ڕوو و تهواوی گهندهڵكاران ئاشكرا بكرێن کە حوسێن شەھرستانی وەزیری پێشووی نەوتیش لەوبابەتە تێوەگلاوە.
ئەردەلان نورەدین ههروهها گوتی: لیژنەکە لەدوای تەواوبوونی بۆنە شیعیەکان دەست بە لێکۆڵینەوەکانی دهكات و یەک بە یەک بەرپرسەکان بانگھێشتی پهرلهمان دەکەین.
ئهو ئهندامهی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە گەندەڵییەکانی کەرتی نەوت ڕوونیشی کردەوە: ئەو ئیمهیلانەشمان بەدەست گەیشتووە کە لەلایەن ئەورێکخراوە بەدەستھاتوون .
باسی لەوەش کرد، بۆ وەرگرتنی چەندان پڕۆژە لە بەسرا، کۆمپانیایی "یونۆئۆ" ھەیە بۆ ئەوەی گرێبەستەکانی دەست بکەوێت، پارەی داوە بە کۆمپانیایەک ئەویش پارەی بە چەند بەرپرسێک داوە بۆ ئەوەی ئەوگرێبەستە بۆ ئەوان بێت.
ئەوپەرلەمانتارە ڕوونیشی کردەوە، حوسێن شەھرستانیش بەشدارە لەو گەندەڵیانە و برێکی زۆری پارەی وەرگرتووە بۆیە ئەویش بانگھێشت دەکرێت بۆ لیژنەکەیان.
بهغدا/ بڵند ئیبراھیم