هەردوو هونەرمەندی ناودارى کوردستان (گۆران ساڵح) و (پەرواز حوسێن)، وێنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆیان هى ڕۆانى خۆشه‌ویستى و كاتى په‌یمانگه‌یان بڵاوكرده‌وه و له ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.
په‌رواز حوسێن له یادى له‌دایكبوونى له پێگه‌ى تایبه‌تى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كى تایبه‌تى خۆى و گۆرانى هاوسه‌رى بڵاوكرده‌وه، كه مێژووى وێنه‌كه بۆ زیاتر له 15 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
گۆرانیش وه‌ك و یه‌كێك له هه‌وادارانى له‌سه‌ر وێنه‌كه بۆ په‌روازى نووسیوه: "هەتا تۆم هەبی، دەژیم، بۆیە خۆشم دەوێیت".
گۆران ساڵح ساڵانێکی زۆر کاری هونەری دەکات و خاوەنی چەندین بەرهەمە، لە 2010 هاوسەرگیری لەگەل پەرواز حوسێن کردووە و خاوەنی دوو کچن.
پەرواز حوسێن، لە ساڵی 1989 شاری قەڵادزێ لەدایک بووە ئێسته لە ھەولێر دەژی، سترانبێژێکی لاوی کوردە کە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "کاناڵی MBC" بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی 2013شداری کردووە و بە گوتەی چەن سەرچاوەیەکی عه‌ره‌بى بووە بە "باڵوێزی میوسیكی کوردی بۆ ناو جیھانی عەرەب".
یەکەمجار بوو کە لە پێشبەرکێی "ئەرەب ئایدڵ"دا کەسێکی غەیری عەرەب و غەیری عەرەبزمان بەشداری بكات، پەرواز لە ساڵی 2013 لە کوردستان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بوو بە کەسێکی بەناوبانگ، به‌هۆیه‌وه. لە 17 گوڵانی 2013 پەرواز یەکێک بوو لە 10 فیناڵیستی پێشبڕکێکە.