بەسڕە داوای 20 ترلیۆن دۆلار لە بەغدا دەكات

:: PM:06:06:19/11/2017 ‌

پەرلەمانتارێكی سەر بە پارێزگای بەسڕەی عێراق داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات كە بڕی 20 ترلیۆن دیناری عێراقی لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی 2018ی عێراق بۆ پارێزگای بەسڕە تەرخان بكرێت، ئەوەش وەك پشكی پارێزگاكە لە بودجەی پتڕۆدۆلار.

لە هەموو بودجەكانی عێراق بۆ ساڵانی رابردوو بڕێك پارە وەك بودجەی پتڕۆدۆلار بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەرەكانی نەوت تەرخان كراوە، بەڵام لە خەرجكردنیدا كێشە هەبووە، ساڵانەش لەكاتی ئامادەكردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا پەرلەمانتارانی پارێزگای بەسڕە كە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە باشووری عێراق، تەرخانكردن و زیادكردنی بڕی بودجەی پتڕۆدۆڵار دەكەنە مەج بۆ پەسندكردنی پڕۆژەكە.

عادل مەنسووری پەرلەمانتار لە سەر پارێزگای بەسڕە ئەمڕۆ یەكشەم لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند كە پارێزگای بەسڕە داوای تەرخانكردنی بڕی 20 ترلیۆن دینار بۆ ئەو پارێزگایە وەك بودجەی پتڕۆدلار لە بودەی 2018ی عێر اق دەكات كە تا ئێستە یەك دیناری لەو بڕە پارە بۆ خەرج نەكراوە.

روونی كردەوە، پارێزگای بەسڕە كەوتووەتە ژێر هەڕەشەی تیشكدانەوە كە كانگەی نەوتە و سەرچاوەی خێروبێرە بۆ هەموو پارێزگانی تری عێراق، بەڵام لەگەڵ ئەوەش پشكی خۆی و مافی لەو نەوتە پێ نادرێت و بەدەست خراپی خزمەتگوزارییەكانەوە دەناڵێنێت.

سەرچاوە: شەفەق نیوز



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل