جڤاتى نیشتمانیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، سێیه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆى له شارى سلێمانى به بێ ڕێكخه‌ره‌كه‌ى ئه‌نجام دا و هیچ بڕیارێكى پێ نه‌درا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌مووی جڤاتى نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، ماوه‌ى حه‌وت سه‌عات به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى كشانه‌وه یان مانه‌وه له حكوومه‌ت نه‌درا، له ڕاگه‌یاندراوێكیشدا، بزووتنه‌وه‌كه ئاماژه‌یان به‌وه دا كه بۆ بڕیاری كشانه‌وه یان مانه‌وه له حكوومه‌ت، پێویستی به هه‌لومه‌رجی زیاتر هه‌یه.
هه‌ر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كرا كه دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان شکستیان هێناوە و لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدا نەبوون.
سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه له حكوومه‌ت، له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا نووسراوه: جڤاتی نیشتمانی بە وردی تاوتوێی پرسی کشانەوەی لە حکوومەتی هەرێمی كوردستاندا کرد و بڕیاری دا ئەم بابەتە بەشێوازێکی فراوانتر لەگەڵ ئۆرگانەکانی تری بزوتنەوەی گۆڕان و خەمخۆرانی تری گەلەکەمان تاوتوێ بکات بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی تۆکمە و لە کاتێکی گونجاو‌دا بڕیاری دروست لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بدات.