پاش ڕوودانی زەمینلەرزە بەهێزەكەی ڕۆژهەڵات و باشووری كوردستان، كە بەهۆیەوە ژمارەیكی زۆر قوربانی لێكەوتەوە، لە تەواوی شار و شارۆكەكان هاووڵاتییان بە شێوەی جیاواز كەوتنە كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ لێقەوماوانى كرماشان و ده‌ربه‌ندیخان به تایبه‌ت، چوونكه ئه‌و دوو شوێنه زیانێكى بێ شوماریان به‌ركه‌وت و ژماره‌ى قوربانیانیان ڕێژه‌یه‌كى زۆرى تێپه‌ڕاند.
ئارام تەها كە كتێبخانەكەی خۆی خستە سەرشەقام داوا ده‌كات، بە كڕینی تەنیا كتێبێك هاوكاربن لە كەمپینی هاوكاری بۆ لێقەوماوان، و خه‌ڵكى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌كه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه و به پاڵه‌وانى ناو ڕ‌ۆشنبیرانى كوردستان ناویان بردووه.
ئارم له‌سه‌ر وێنه‌یه‌كى خۆی نووسیویه‌تى: "لە مێژووی كورددا چەندین كارەساتی نەخوازراوی وەك ئەنفال و كیمیاباران و كۆڕەو جینۆساید ڕوویان داوە، لەكاتی كۆڕەوەكەی بەهاری ساڵی 1991 دا بە هەزاران هاووڵاتی مەدەنی باشوور لە ترسی ستەمی ڕژێمی بەعسی رووخا‌و، روویان لە شار و شارۆچكەكانی ڕۆژهەڵات كرد، خەڵكی خۆراگری خۆرهەڵات تەواوی دەرگه‌ی ماڵ و مزگەوت و مەكتەبەكانی خۆیان بە رووی هاووڵاتییانی باشووردا كردەوە و نانی سەر سفرەی ماڵەكانی خۆیان لەگەڵ بەشكردین، بۆیە وەك هەستكردن بە بەرپرسیاریه‌تی منیش وەیستم لەو ڕێگەیەوە ئەركی سەرشانی خۆم جێبەجێ بكەم، كتێب لەلای من مانایەكی جوان و بەهایەكی بەرزی هەیە، ئەزیزترین شتیش لای من كتێبخانەكەمه، به‌ڵام له هه‌موو شت ئه‌زیزتر هاوكارى كوڕ و دایكى وڵاته‌كه‌مه له هه‌ر شوێنێكى ئه‌م وڵاته بن".
كەمپینەكە بۆ ماوەی هەفتەیەكە و لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی دەستیان بە كەمپینەكە كردووە، كاردانەوەیەكی باشی هەبووە و هەروەها كتێبەكانى بۆ هەراج نەبووە، بەڵكو تەنیا بۆ بەخشین بووە، واتا نرخى دیاری نەكردووە، تەنیا لە بەرامبەر ئەو هاوكارییەی كەسێك دەیبەخشێت، كتێبێكی پێشكەش دەكات و خۆی ئازادە چەندێك نرخ دادەنێت بۆ هاوكاریی و كه‌مپینه‌كه‌ى ئارام.