فەرماندەی تیمی ھەڵگرتنەوەی مین لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه لە دوای دەستپێکردنی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگای مووسڵ تا ئێسته زیاتر لە ھەزار مین ھەڵگیراون.
لیوا مەحموود کاکەیی فەرماندەی تیمی ھەڵگرتنەوەی مین لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە "وشە"ی گوت: داعش لە میحوەری باشیک مینێکی زۆری داناوە و ئێسته تیمەکانی ئێمە رێگه سەرەکییەکانیان تا دەگاتە چیای باشیک تەواو بووە و جگە لەوەش کۆڵانێکی زۆر لە باشیک پاککراونەەوە و ھەندێک شوێن ماون کە پێویستە بە وردی پشکنینی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی دڵنیابین کە ھیچ کەسێک تووشی زیان نەبێت لەکاتی ھاتوچۆدا.
فەرماندەی تیمی ھەڵگرتنەوەی مین زیاتر گوتی: لە دوای دەستپێکردنی كرده‌وه‌گه‌لی رزگارکردنی مووسڵ لە میحوەره‌كانی "خازر" و "باشیک" و ناوەران، تا ئێسته زیاتر لە ھەزار مین ھەڵگیراون کە نیوەی لەمیحوەری باشیک بووە.
ڕۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوای گه‌مارۆیه‌كی دوو هه‌فته‌یی، چوونه نێو شاره‌دێی باشیك و له‌ده‌ست داعش ڕزگاریان كرد، له شه‌ڕی نێو شاره‌كه‌دا حه‌ت خۆكوژ ته‌قێندرانه‌وه و 30 تیرۆریستی تریش كوژران.
شارەدێی باشیك دەكەوێتە 12 كیلۆمەتر باكوری رۆژهەڵاتی مووسڵ و ناوچەیەكی كشتوكاڵی بەپیتە و زیاتر بە چاندنی زەیتوون بەناوبانگە و زۆرینەی دانیشتووانی ئێزیدی و مەسیحین و هەریەك لە عەرەب و توركمانیش تێیدا نیشتەجێن، 24 گوندی بەسەرەوەیە و ژمارەی دانیشتووانی 70 هەزار كەس دەبێ و سەر بە شارۆكەی حەمدانییە و یەكێكە لە ناوچە گرنگەكانی دەشتی نەینەوا.
لیوا مەحموود کاکەیی ڕوونیشی کردەوە، تا ئێسته 12 تونێل لە باشیک دۆزراونەتەوە کە بە ئامێرێک دروست کراون کە لە توانای مرۆڤ نیdە ئەو تۆنێلانە دروست بکات و بەشێک لەوانەش بۆمبرێژ کراون.
به‌غدا/ بڵند ئیبراھیم