له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی دنیا، بواره‌كانی ژیانیش به‌ره‌وپێش ده‌چن به‌گشتی و ته‌كنه‌لۆجیا به‌تایبه‌تی، وه‌ك زۆر له وڵاتانی دنیا كه له زۆر بواردا به‌ره‌وپێشچوون وه‌ك: ته‌كنه‌لۆجیای گواستنه‌وه.
به‌پێی چه‌ندان ماڵپه‌ڕی دنیا كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان پێ داوه، كه كۆمپانیای "ستۆم"ی فڕه‌نسی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی كاره‌بایی دروست كردووه كه به هایدرۆجین كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین شه‌مه‌نده‌فه‌ری كاره‌بایییه كه له دنیادا دروست كرابێ و به هایدرۆجین كار بكات.
هه‌ر وه‌ك چۆن "ماركۆ بێری" به‌ڕێوبه‌ری كۆمپانیای ستۆم له شاری "سالزغیتر" كه ده‌كه‌وێته باكوری ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ی دروستمان كردووه ناوی "كوڕادیا ین‌ت"ه، به‌به‌راورد به شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی تر كه‌شێكی ئارام دابین ده‌كات بۆ سه‌رنشینه‌كان و بزوێنه‌رێكی به‌هێزیشی له‌سه‌ره.
ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره یه‌كه‌مین جۆره له دنیادا، هه‌روه‌ها پێویستی به وایه‌ری كاره‌بایی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئیشی پێ بكات و ده‌نگی نییه، واته كه‌شێكی هێمن ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جگه له هایدرۆجین، هیچ سووته‌مه‌نییه‌كی پێویست نییه بۆ به‌كارخستنی.
كۆمپانیای ستۆم له‌گه‌ڵ ویلایه‌تی "باس ساكس" ڕێكه‌وتنێكیان ئه‌نجام دا له‌سه‌ر دروستكردنی 14 شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ ئه‌و ویلایه‌ته بۆ ساڵی 2021، كه بڕی تێچووی هه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ده‌كاته 200 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته 232 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.