خواردنەوەی ئەم گیراوەیە پێش نوستن چی لە لەش دەكات؟

:: AM:11:43:20/11/2017 ‌
زیاد بوونی كێش یەكێكە لە هۆكارەكانی نەخۆشی بەتایبەتی نەخۆشییەكانی دڵ و چەوری خوێن و گیرانی خوێنبەرەكان تێكدانی شێوەی لەش و ناڕێكی لەگەڵ تێكچوونی باری تەندروستی بەگشتی، چەندین گیراوە هەن كە دەبنە هۆی دابەزاندنی كێش و توانەی چەوری لەش، بەڵام هەرگیز ناگەن بەو گیراوەیەیی بە پێكهاتەی سروشتی و بە دەستی خۆت ئامادەی بكەیت . لێرەدا گیراوەیەك دەخەینە ڕوو كە یارمەتی كردنە دەرەوەی ژەهری لەش و توانەوەوی چەوری ورگ و بەهێزكردنی میتابۆلیزم دەدات، هاوكات یارمەتی لەش دەدات لە مژینی پێكهاتەی خۆراكی و ڤیتامینات و كردنە دەرەوەی پاشەڕۆ زیادەكانی لەش.

هەندێك نیشانەی ناتەندروستی ڕیخۆڵە گەورە هەن كە دەبێتە هۆی زیاد بوونی كێشی زیاد لە پێویست، قەبزی، ئاوسان، باكردنی سك و ناڕەحەتی ریخۆڵە، شەكەتی، هێواشی هەرسكردن و قورسبوونی لەش دوای خواردنی ژەمەكان.

جگە لە زیادكردنی تەندروستی ڕیخۆڵە گەوە ئەم گیراوەیە یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات و لەش لە ژەهر پاك دەكاتەوە، میتابۆلیزم زیاد دەكات و یارمەتی زیادكردنی وزەی لەش دەدات، چالاكی هەرس كردن زیاد دەكات و باداری كەم دەكاتەوە.

مەعدەنووس بە یەكێك لە سەوزە گرنگەكان دادەنرێت چەند سودێكی زۆر دەدات بە لەش و دەتوانرێ وەكو دەرمانی میزكردن و زیاد كردنی كردنە دەرەوەی ئاوی زیادەی لەش كار بكات، جیا لەوە خوێنی لەش پاك دەكاتەوە و ڕێگە لە هەوكردنی گورچیلەكان دەگرێ، یارمەتی هێشتنەوەی شلەی لەش دەدات، دەوڵەمەندە بە فلاڤۆنۆیدسی كە دژە ئۆكسیدێكی بەهێزە، لە هەمووی گرنگ تر ڕێگە لە نەخۆشییە شێرپەنجەیییەكان و دروستبوونی گرێ‌ دەگرێت.

چۆن ئەم گیراوەیە دروست دەكرێت؟
* ئاوی یەك لیمۆ.
* هەندێك مەعدەنووس.
*یەك پارچە دارچین یان یەك كەوچكێكی چا دارچینی هاڕاو.
*یەك كەوچك زەنجەفیلی تەڕی لە ڕەندە دراو.
* كەوچكێكی چا سركەی سێو.
*500 ملیلتر ئاو.

ئامادەكردن: هەموو پێكهاتەكان لە خەڵاتەیەكی كارەبایی بەباشی تێكەڵ بكە، تا دەبێت بە شەربەت، پاشان شەوان پێش خەوتن ئەو گیراوەیە بخۆنەوە، ئەنجامە سەرسوڕهێنەرەكەی لە ماوەیەكی كەم دەبینن.

سەرچاوە/ organicplanner


وشە - ئاوات ئازاد