بێگومان ساوانا چه‌ندان سوودی ھه‌یه كه ڕه‌نگه ئێمه تا ئێسته نه‌یزانین، بۆیه له‌م بابه‌ته باسی ئه‌و سوودانه ده‌كه‌ین كه ساونا بۆ جه‌سته هه‌یه‌تی.
ساونا ژوورێكی گه‌رمه كه پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته 70 بۆ 100 پله‌ی سلیزی، هه‌روه‌ها ساونا چه‌ندان سوودی ھه‌یه بۆ ته‌ندروستی و له‌شولارمان سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژه‌ھری كه‌ڵه‌كه‌بووی ناو جه‌سته ده‌رده‌كات و په‌ستانی خوێن داده‌به‌زێنێت.
په‌بێی توێژینه‌وه زانستییه‌كان كه له‌سه‌ر ساونا ئه‌نجام دراوه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ساونا به‌سووده بۆ پێست و دڵ، كاتێك كه ده‌چیته باو ساونا ئه‌وا ئه‌و هه‌ڵمه گه‌رمه كاریگه‌ری دروست ده‌كات له‌سه‌ر نه‌رمبوونه‌وه‌ی پێست و ده‌ردانی چه‌ورییه‌كی زیاتر كه پێست له چه‌ورییه زیاده‌كان ڕزگار ده‌كات.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه كه زاناكان كاریان له‌سه‌ر كردووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه چوونه بۆ ناو ساونا ڕێژه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن نزم ده‌كاته‌وه، كاتێك كه ده‌چیته ناو ساونا ڕێژه‌ی هه‌ناسه‌دانت زیاد ده‌كات و دڵ به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر لێ ده‌دات، ئه‌مه‌ش كاری خوێن چالاك ده‌كات خوێن به‌خێرایی به‌ناو لووله‌كان خوێندا تێده‌په‌ڕێت.
له ئه‌نجامدا مانه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ساونادا به‌ته‌واوی كرداری خوێنهێنان و خوێنبردن له‌لایه‌ن دڵه‌وه چالاك ده‌بێ، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات په‌ستانی خوێن نزم بێته‌وه و هیچ كارگه‌ری په‌ستان نه‌مێنێت له‌سه‌ر لووله‌كانی خوێن.