كۆبوونەوەی شاندی حكوومەت و یەكگرتوو كۆتای هات
شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد و بەرپرسێكی حكوومەتیش ڕای گەیاند، بەرنامەی حكوومەتی هەرێم وایە كە سەردانی تەواوی لایەنە سیاسییەكان بكات.
ئەمڕۆ دووشەم 20ی تشرینی دووەم، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە نیچیرڤان بارزانی سەرۆكایەتی دەكرد سەردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیان كرد و دوابەدوای كۆبوونەوەكەیش دڵشاد شەهاب ڕاوێژكاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، بەرنامەی حكوومەتی هەرێم وایە كە سەردانی تەواوی لایەنەسیاسییەكان بكات و بە جیا لەگەڵیاندا كۆ ببێتەوە.
ئەو بەرپرسەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەكی تر لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكان بخاتەڕوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "وشە" كەوتووە بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەو شاندەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ چەند لایەنێكی تریشدا كۆ ببێتەوە و دۆخی سیاسی هەرێم و پێوەندییەكان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ بكرێت.
هەر ئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژناوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، سەردانی لایەنەكان دەكەن و لەبارەی پێكهێنانی حكوومەتی كاتیش كە ئێستە داواكاری چەند لایەنێكە داوای كرد ئەو پرسە زیاتر ڕوون بكرێتەوە، چونكە بە گوتەی ئەو حكوومەتی كاتی ناتوانێ لەو حكوومەتە زیاتر بكات كە ئێستە هەیە.
وشە -
سهرخێڵ هاشم