یەكەم هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی سووریا

:: AM:09:10:13/11/2016 ‌

سەرۆكی نوێی ئەمەریكا دۆناڵد ترەمپ ئاشكرای كرد، بە ئامانجكردنی رژێمی ئەسەد لەلایەن وڵاتەكەی و پشتیوانی كردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا و پڕچەككردنیان، لە كۆتادا بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە لەگەڵ ڕووسیا كۆتای دێت.

دۆناڵد ترەمپ لە دیدارێكی لەگەڵ رۆژنامەی "وۆل ستریت جۆرنال" دوای بردنەوەی هەڵبژاردنەكان ئاشكرای كرد، ئەمەریكا خۆی دەبینێتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی سووریا و رووسیا و ئەوان لە رژێمی ئەسەدیان دا و ئێستەش مۆسكۆ پشتیوانیی سەربازی دەكات، هاوكات پێویستە لەو رێككەوتنەش بدەین كە لە نێوان رووسیا و ئێران و رژێمی ئەسەد هەیە.

هەروەها گوتی، پێویست زیاتر هەوڵەكانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لە سووریا كۆ بكەینەوە، لە شوێنی ئەوەی خۆمان بخەینە مانەوە و نەمانەوەی ئەسەد لە دەسەڵات.

ترەمپ ئاماژەی دا، لەگەڵ سیاسەتەكانی ئێستەی حكوومەتی سەرۆك ئۆباما نیم، ئەوان پشتیوانی گرووپە چەكدارە میانڕەوەكان دەكەن، بەڵام ئێستە نازانین ئەو گرووپانە كێن، بیر و ئایدلۆژیایان چییە، لە داهاتوو چی دەكەن؟، بۆیە ئێمە كار لەسەر لەناوبردنی تیرۆریستان دەكەین، بەشار ئەسەدیش یەكێكە لەو هێزانەی ڕووبەڕووی تیرۆریستان دەبێتەوە.

سەرچاوە/ئەلجەزیرە.



وشە - باز ئه‌حمه‌د