نەبیلە عوبێد یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی میسڕ و تەمەنی 72 ساڵە، هەمیشە بە خانمێکی جوان و سەرنجڕاکێش ناودەبرێت له جیهانى هونه‌رى عه‌ره‌بى و به‌تایبه‌ت سینه‌ماى میسڕى، بەڵام لەم ساڵانەی دوایدا بەهۆی تێپەڕین و گەورەبوونی تەمەنیەوە نەشتەرگەری جوانکاری کردووە و بە ماکیاجێکی زۆرەوە دەردەکەوت و هه‌ندێك له هه‌وادارانى پێیان وایه جوانییه‌كه‌ى جارانى نه‌ماوه و ڕووخسارى جوانى له ده‌ستداوه.
نه‌بیله عوبێد له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20 ى تشرینى دووه‌م، دوو وێنه‌ى تایبه‌تى خۆى بۆیه‌كه‌م جار بڵاو كرده‌وه، كه ته‌واوى ڕاگه‌یاندنه‌كانى ته‌نیوه‌ته‌وه به‌و هۆیه‌وه.
وێنه‌كان لەتەمەنی لاوی‌دا گرتوویەتی، بەڵام وەک ئاماژەی پێداوە بۆ یەکەمجارە ئەو وێنانە پیشانی هەوادارانی دەدات و پێشتر بڵاونەکراوەتەوە.
نەبیلە عوبێد ناوی تەواوی "نەبیلە محەمەد ئەحمەد عوبێدە" لەدایکبووی ساڵى 1945 خەڵکی قاهیرەیە، لەکاتی خۆیدا یەکێک بوو لە جوانترین خانمە سینەماکارەکانی میسڕ و لەساڵی 1961 دەستی بەکاری هونەری کردووە، ماوەی چوار ساڵ هاوسەری هونەرمەند عاتف سالم بووە، به نهێنى خۆشه‌ویستى سه‌رۆكى پێشووى میسڕ حووسنى موباره‌ك بووه.