هه‌وادارانى هونه‌رمه‌ندى لاوى كورد "جێگر عه‌زیز" ڤیدیۆیەكی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام له ڕۆژى سالیادى كۆچكردنى بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و دەگوترێت ئەمە یەكەم دەركەوتنی ئەم كوڕە گۆرانیبێژە بووە، بۆ دنیاى هونه‌رى.
جێگر گۆرانیبێژ و خوێندكاری ئەكادیمیای هونەرەجوانەكانی هەولێر بووە و چەند ساڵێك وەك كوڕێكی دەنگخۆش و میوزیسیان دەركەوت.
جێگر بە گۆرانی گوڵە باخ ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد، لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا بەرەبەیانی 19 -1 - 2017 لە لایەن هاوڕێیەكیەوە بە چەقۆ كوژرا و دوای لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.
ئەم ڤیدیۆیەی جێگر دەگەڕێتەوە بۆ ئەوكاتەی پڕۆگرامی دەنگی شارەكەم لە كەناڵی زاگرۆزەوە پێشكەش دەكرا و جێگر وەك یەكێك لە دەنگ خۆشەكان بەشداری ئەم پرۆگرامەی كردووە.
قوتابیانى هاوڕێى جێگر عه‌زیز 20ى تشرینى دووه‌مى هه‌موو ساڵێك یادى ئه‌و هونه‌رمه‌نده لاوه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ساڵیش به بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و پارچه ڤیدیۆیه‌ییادكردنه‌وه‌كه‌یان ده‌ست پێكرد.