دواى ئه‌وه‌ی هێزه‌كانى حه‌شد شه‌عبى هاتنه ناو شنگال، چه‌ندان پێشێلكارى به‌رامبه‌ر كوردانى ئێزیدى كراون و به‌و هویه‌شه‌وه به‌شى هه‌ره زورى خه‌ڵكه‌كه جارێكى تر ئاواره‌ى ناو كه‌مپه‌كان بوونه‌وه. قایمقامى شارۆكه‌كه رای ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێسته په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبى پێكه‌وه له شنگال كار ده‌كه‌ن.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شارۆكه‌ى شنگال به"وشه"ى راگه‌یاند، "دواى ئه‌وه‌ی هێزه‌كانى حه‌شد شه‌عبى و سوپاى عێراق هاتوونه‌ته ناو شنگال و چه‌ند شوێنێكى تر‌ى ده‌وروبه‌رى وه‌ك ناوچه‌كانى ره‌بیعه و زومار، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكى ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئاواره‌ى ناوچه‌كانى تر‌ى پارێزگاى دهۆك بوون.
خه‌لیل دووپاتی ده‌كاته‌وه، "ئێسته ره‌وشى ژیان و گوزه‌رانى ئه‌و كه‌سانه‌ى له شنگال و ناوچه‌كانى تر‌ى سه‌ر به‌و شارۆكه‌یه ده‌ژین، له خراپترین ئاستى ژیاندایه و مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیان و ئازادییان هه‌یه و به‌رده‌وام سزا ده‌درێن و رێسوا ده‌كرێن له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبى، بێجگه له‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارى و ته‌ندروستى و كاره‌با و شتى تر له خراپترین دۆخدایه كه ئه‌مه‌ش جێى داخه".
شنگال له سێ ساڵی رابردوودا و به‌دیاریكراوی له 3ی ئابی 2014ـه‌وه كه داعش ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت، ته‌نیا چه‌ند مانگێكی 2017 به پێشمه‌رگه شاد بووه‌ته‌وه، له‌و نێوانه‌دا خه‌ڵك هاڕاون به‌هۆی حوكمی تیرۆرستانی داعش و میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، هه‌رچه‌نده هێشتا برینی كاولكارییه‌كانی 2014ی چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو، هه‌زاران له‌و ژنانه‌ی لای داعش ماون كه رفێنراون.
به‌پێى گوته‌كانی قایمقام، پێش ئه‌وه‌ى شنگال بكه‌وێته ده‌ست داعش، ژماره‌ى دانیشتوانى سنوورى شارۆكه‌ى شنگال 450 هه‌زار كه‌س بوو، دواى ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه كه‌وته ده‌ست داعش، خه‌ڵكى شنگال پارچه‌پارچه بوون و نزیكه‌ى 100 هه‌زار كه‌س كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ژماره‌یه‌كى زۆریش به ده‌ستى داعش شه‌هید كران، حه‌وت هه‌زار كه‌سیش كه‌وتنه ده‌ست داعش و كڕین و فرۆشتنیان پێوه ده‌كرا، ئه‌وانى تریش ئاواره‌ى پارێزگاى دهۆك بوون.
"دواى ئه‌وه‌ی هێزه‌كانى پێشمه‌رگه شنگالیان جارێكى تر ئازاد كرده‌وه و ژیانێكى نوێ بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه، به‌و هۆیه‌وه زیاتر له هه‌زار و 500 خێزان گه‌ڕانه‌وه شنگال و حكوومه‌تى هه‌رێم به‌پێى پێویست ده‌ستی به دروستكردنى قوتابخانه و نه‌خۆشخانه و راكێشانى كاره‌با و چه‌ندان خزمه‌تگوزارى تر بۆ ئه‌و خه‌ڵكه كرد، به‌ڵام ئێسته شنگال كه‌وتووه‌ته ده‌ست حه‌شدی شه‌عبى، بۆیه له‌ناو خراپترین ئاستى ژیان و گوزه‌ران و خزمه‌تگوزاری ده‌گوزه‌رێ، خه‌ڵكه‌كه‌ی دووباره ئاواره بوونه‌وه". خه‌لیل وای گوت.
مه‌حما خه‌لیل قایمقامى شنگال له‌باره‌ی بوونی ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی په‌كه‌كه كه پێشتر كێشه‌یان بۆ پێشمه‌رگه دروست ده‌كرد و چاره‌نووسیان به‌هۆی هاتنی میلیشاكانه‌وه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ئێسته چه‌كدارانى په‌كه‌كه و هێزه‌كانى حه‌شد ده‌ستیان كردووه به داڕشتنى پلانی چۆنیه‌تیى به‌ڕێوه‌بردنی شنگال له‌ڕووى كارگێڕییه‌وه، قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێ هه‌موو په‌كه‌كه‌ن به ره‌زامه‌ندى حه‌شد شه‌عبى دامه‌زراون.
دووپاتی كرده‌وه "ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت به زۆر شنگال به‌ڕێوه ببه‌ن و پێوه‌ندییه‌كى به‌هێز له نێوان حه‌شد و په‌كه‌كه‌دا هه‌یه، به‌ڵام له سایه‌ى ئه‌واندا به‌رده‌وام پێشێلكارى به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى شنگال ده‌كرێت و چه‌ندان ئاڵۆزى دروست بووه و بێده‌نگن لێی".
له‌باره‌ی دۆخی په‌روه‌رده له‌و ناوچه ئێزیدینیشنه، مه‌حما خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له سه‌رجه‌مى 71 قوتابخانه‌ى كوردى، ئێسته ته‌نیا 14 قوتابخانه‌ى كوردى له سنوورى شنگال ماون، مامۆستا و قوتابییانى ئه‌و قوتابخانانه بۆ پارێزگاى دهۆك ئاواره بوون و ئێسته جارێكى تر له سنوورى دهۆك ده‌ستیان به خوێندن كردووه‌ته‌وه".
باره‌گاى قایمقامیه‌تی شارۆكه‌ى شنگال له سه‌نته‌رى شارۆكه‌ى سێمێل/ 20كم رۆژئاواى دهۆك/ دانراوه و رۆژانه ده‌وامى فه‌رمى به‌ڕێوه ده‌چێت و هاووڵاتییان بۆ كاروباری كارگێڕی سه‌ردانى ده‌كه‌ن.
وشه/ دهۆك- نه‌وزاد هلۆرى