حكوومه‌تی كه‌نه‌دا، ده‌یه‌وێ ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌ی كۆچیان بۆ وڵاته‌كه‌ی كردووه تا مافی په‌نابه‌رێتییان بداتێ ده‌ربكات، بۆ ئه‌مه‌ش تووشی كێشه بووه، چونكه ئه‌و وڵاتانه‌ی لێی هاتوون، ئاماده نین پێشوازییان بكه‌نه‌وه.
سكۆت برادسلی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ناهیی گشتیی كه‌نه‌دا ڕای گه‌یاند، وێڕای ئه‌و ڕێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تییه دووقۆڵییانه‌ی كه‌نه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی په‌نابه‌ری لێوه دێن كراوه، به‌ڵام ئه‌وان نه ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییانیان ده‌كه‌ن تا بێنه كه‌نه‌دا، كاتێكیش هه‌ندێكیان كێشه‌ی یاسایی‌یان ده‌بێ دوای هاتنیان، ئاماده نین پێشوازییان بكه‌نه‌وه.
گوته‌بێژه‌كه‌ی كه‌نه‌دا باسی له‌وه كرد كه هه‌ندێك له‌و وڵاتانه به‌و شێوه‌یه‌ن، به‌ڵام ناوی نه‌هێنان و گوتی، ئه‌م كاره هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی نێوانمان كه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ین په‌ك ده‌خات و گوتی: ده‌مانه‌وێ هه‌وڵه‌كانمان چڕتر بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌كانیان بهێنن.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ئاژانسی خزمه‌تگوزاریی سنووره‌كانی كه‌نه‌دا (ASFC) نزیكی 15 هه‌زار كه‌س بڕیاری دادگایان بۆ دره‌چووه كه ده‌بێ وڵاته‌كه به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام ئه‌مه‌ش كه‌متره به ڕێژه‌ی 30% له‌چاو ساڵانی ڕابردوو.
ئه‌وانه‌ی داوای په‌نابه‌رێتییان له كه‌نه‌دا كردووه و داواكه‌یان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، كه‌سانێكن تاوانیان ئه‌نجام داوه و ناویان له دادگادا تۆمار كراوه، ئیتر هه‌ندێكیان له وڵاتی خۆیان و هه‌ندێكی تریشیان دوای ئه‌وه‌ی چوون بۆ كه‌نه‌دا ئه‌نجامیان داوه، ئه‌مانه‌ش وه‌ك گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ناهیی گشتیی كه‌نه‌دا ده‌ڵێ، مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی كه‌نه‌دا.