یانەی وێست هام راهێنەرەكەی دەركرد

:: AM:09:20:21/11/2017 ‌

یانەی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرای كرد بەفەرمی راهێنەرە وێڵزییەكەیان تۆنی پۆلیس لە ئەركی راهێنەرایەتی یانەكەیان دوور خستووەتەوە بەهۆی ئەنجامە خراپەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزییەوە.

یانەی وێست هام لە دوایین یاریی خۆی لە خولی نایابی ئینگلیزی شەمووی رابردوو بە ئەنجامێكی گەورە و بە 4 گۆڵی بێ وەڵام بەرامبەر یانەی چێڵسی دۆڕا بوو.

یانەی وێست هام لە 12 یاریی ئەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا 6 یاریی دۆڕاندووە و تەنیا 2 یاریشی بردووەتەوە، یانەكە ئێستا لە ریزبەندی 17ی یانەكان دێت و تەنیا بەخاڵێك لە دابەزینی خولەكە نزیكە.

پۆلیسی دەبێتە پێنجەم راهێنەر لەم وەرزەی خولی نایابی ئینگلیزیدا لە پۆستەكەی دوور بخرێتەوە دوای فڕانك دیبۆری راهێنەری یانەی كریستال پاڵاس، كریگ شكسپیر لە یانەی لیستەر سیتی، رۆناڵدۆ كۆمان لە یانەی ئێڤەرتۆن و سلاڤین بیلیچ لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م