رووسیا هێزی خۆی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەکوتێت

:: PM:08:25:10/10/2016 ‌

وەزارەتی بەرگری رووسیا، ئەمڕۆ، دووشەمم، بڵاوی کردەوە، دامەزراوەی دەریای لە شاری تەرتوسی لە پارێزگەی لازقیەی سوریا دەگۆڕن بۆ بنکەیەکی هەمیشەی.

وەزیری بەرگری رووسیا، نیکۆلای بانکۆڤ، دەڵێت، رووسیا ئەو بنکە دەریاییە بۆ هەمیشەی دەهێڵیتەوە.

رۆژی چوارشەمی رابردوو رووسیا مووشەکی بەرگری گەیاندە بنکە سەربازیەکەی.

لە مانگی ئۆگەست/ئابی رابردوو، کەشتیە سەربازیەکانی رووسیا لە دەریای ناوەڕاستەوە، بۆ یەکەمجار، سێ مووشەکی جۆری کروزیان ئاراستەی توندڕۆوەکانی سووریا کرد.

بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان لە مانگی مارس/ئازاری رابردوەوە، رووسیا 10 کەشتی جەنگی رەوانەی ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست کردوە لەوانە کەشتی زلینی نێودەوڵەتی و هەڵگری مووشەکی کرۆز جۆری کالیبەر.



وشە/ میدیاکان، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د