كۆمپانیای مایكرۆسۆفت به فه‌رمی ڤێرژنێكی نوێی به‌ناوی ویندۆزی "S10" ئه‌و ویندۆزه زۆر به‌ھێز و كارایه، له ھه‌موو ڤێرژنه‌كانی پێشتر باشتر و به‌ھێزتره، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م كۆمپانیایه بڕیاری داوه بكاته پاره.
سیسته‌مه‌كه ئاسایشی به‌ھێزتر كراوه و ھه‌وڵ دراوه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی درز و كه‌لێنی ئاسایشی سیسته‌مه‌كه بۆ پاراستنی به‌كارھێنه‌ر له ھه‌ر ھه‌وڵێكی ھاك و تووشبوون به ڤایرۆس بۆ ناو كۆمپیوته‌ر و كۆمه‌ڵێكی تر له تایبه‌تمه‌ندیی زۆر گرنگ و به‌ھێزتر.
مایكڕۆسۆفت رای گه‌یاندووه له دوای مانگی دیسێمبه‌ری ساڵی 2017، ھه‌ر كه‌سێك بیه‌وێت ویندۆزه‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه بۆ ویندۆز S10 به خۆڕایی نابێت و ده‌بێ پاره بدات، ئه‌وكات ڕێی پێ ده‌درێت ئه‌م ویندۆزه به‌كار بێنێت كه بڕێ پاره‌كه 189 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.