بەرشەلۆنە 19 یاریزانی بۆ یارییەكەی یۆڤانتۆس بانگهێشت كردووە

:: AM:10:39:21/11/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ناوی 19 یاریزانی تیپەكەی تۆمار كردوو بۆ یارییەكەی بەرامبەر یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا.

سبەی چوارشەم یانەی بەرشەلۆنە لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لە شاری تۆرینۆ دەبێتە میوانی یانەی یۆڤانتۆس.

یانەی بەشەلۆنە پێشتر لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی كامپ نوو بە 3 گۆڵی بێ بەرامبەر یارییەكەی بردبووەوە.

بۆ یارییەكە ئێرنیستۆ ڤالڤێردی راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە بانگهێشتی 19 یاریزانی تیپەكەی كردووە تا گەشت بكەن بۆ شاری تۆرینۆ.
یاریزانە بانگهێشتكراوەكان برێتین لە:-

گۆڵپارێز: تیر شتیگن، سیلیسین، ئۆرتۆلا.

بەرگری: لوكاس دینێ، سیمیدۆ، پیكێ، ڤێرمایلین، ئۆمتیتی، جۆردی ئەلبا و ئەلێكس ڤیدال.

ناوەڕاست: راكیتیچ، بۆسكێتس، دینیس سوارێز، ئینێستا و پاولینیۆ.

هێرشبەر: لویس سوارێز، میسی، دیلۆفیۆ و ئەلكاسێر.

جێی باسە یانەی بەرشەلۆنە بەكۆكردنەوەی 10 خاڵ ریزبەندی یەكەمی یانەكانی كۆمەڵەی چوارەمی گرتووە، یانەی یۆڤانتۆسیش 7 خاڵی هەیە و لە ریزی دووەمە، یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنەی پورتوگالی 4 خاڵی هەیە و یانەی ئۆڵەمپیاكۆسی یۆنانیش 1 خاڵی هەیە.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م