زاناكان به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕان له ژێر ده‌ریادا فڕۆكه‌یه‌كی ژێرده‌ریایی دروست ده‌كه‌ن، بۆ ده‌رخستنی ئه‌و شوێنه نهێنییانه‌ی كه مرۆڤ پێی ناگات و پێی نه‌گه‌یشتووه.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كۆمپانیایه‌كی فڕه‌نسی یه‌كه‌مین فڕۆكه‌ی ژێرده‌ریایی دروست كرد و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی دنیای كرد، ئه‌م ئامێره ئیشپێكردنی ئاسانه و زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ده‌توانن ئیشی پێ بكه‌ن و به‌كاری بێنن بۆ ژێر ده‌ریا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
indiegogo " دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و داهێنانه ناوی "iBubble" و كامێرایه‌كی ژێرده‌ریایی پێوه كراوه كه له ژێر ئاوه‌وه ڤیدیۆ ده‌كات به كوالێتییه‌كی به‌رزه‌وه تۆمار ده‌كات.
هه‌روه‌ها له بهكارهێنهرهكهشی وێنه ده‌گرێت، رۆبۆته مه‌له‌وانه‌كه ته‌كنیكی و تازه فێربووه‌كان ده‌توانن له‌و ده‌زگه‌یه سوود وه‌ربگرن، كۆمپانیای "پله‌س ناتیلۆ" له فڕه‌نسا "ئای بابلی" دروست كردووه كه به خێرایی "3.5" كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌جووڵێت و تا قووڵایی "60" مه‌تر ده‌چێته ژێرئاو.
ده‌توانیت ئه‌و ئامێره به‌كار بێنیت بۆ ماوه‌ی یه‌ك سه‌عات، چونكه پاترییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لایتێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ره و ده‌توانێت ده‌وروبه‌ری به‌شێوه‌یه‌كی باش ڕووناك بكاته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی باش ڤیدیۆكه تۆمار بكات.