رۆناڵدۆ باس لە لەدایكبوونی منداڵی پێنجەمی دەكات

:: PM:12:20:21/11/2017 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چەند نهێنییەكی لە ژیانی باوكایەتیدا ئاشكرا كرد.

رۆناڵدۆ چەند رۆژێك پێش ئێستا منداڵی چوارەمی لە جۆرجینا رۆدریگیزی خۆشەویستی بەناوی ئالانا مارتینا هێنایە سەر دنیاوە.

رۆناڵدۆ لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: باوكایەتی هەستێكی جیاوازی پێ بەخشیوم كە هەرگیز لە ماوەی ژیانی رابردوومدا هەستم پێ نەكردووە.

جەختیشی كردەوە كە هەست بە دڵخۆشی دەكات كاتێك دەگەڕێتەوە ماڵەكەی و لەگەڵ هەرچوار منداڵەكانی كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن.

لەبارەی پڕۆژەیان بۆ منداڵێكی تر، رۆناڵدۆ رایگەیاند كە ژمارەی خێزانەكەیان تەواو بووە و لەگەڵ جۆرجینا هیچ بەرنامەیەكیان نییە منداڵی پێنجەم بهێننە سەر دنیاوە.

رۆناڵدۆ ئێستا خاوەنی 4 منداڵە و 3 لەو منداڵانە لە دایكی نەناسراوەوە لە وڵاتی ئەمەریكا هێناوەتە سەر دنیا كە گەورەكەی ناوی جۆنیۆرە و تەمەنی 7 ساڵە، دوو منداڵی تری جمكیشی بەناوەكانی ئێڤا و ماتیۆ هەیە لەنێو تەمەنی 5 مانگیدان.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م