پارە بۆ كارمەند و پزیشكانی تەندروستی خەرج دەكرێت

:: PM:02:56:21/11/2017 ‌
بڕیارە دابەشكردنی پارەی هاندانی كارمەند و پزیشكانی تەندروستی خەرج بكرێت و هەفتەی داهاتووش پارەی مانگێكی تر دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 21ی تشرینی دووەم، د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، هەفتەی داهاتوو مانگێكی تری هاندان دەدرێت بە كارمەندانی پزیشكی و كارگێڕی.

لە بەرانبەر ئیشكگری و كاری زیاتر كارمەند و پزیشكانی تەندروستی دەرماڵەیەكی تریان هەیە كە وەك دەرماڵەی "هاندان" مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت و ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو دەرماڵەیە لەسەرووی مووچەكانیانەوە پێیان دەدات.
 
 چوار ملیار و 100 ملیۆن دینار وەك دەرماڵەی هاندان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان دیاری كراوە و پێشتر لەبەرانبەر دواكەوتنی دابەشكردنی ئەو دەرماڵەیە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی خۆپیشاندانیان ئەنجامدابوو.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم