كۆمپانیای "ئه‌پڵ" گه‌وره به‌رهه‌مهێنه‌ری ته‌كنه‌لۆجیی ئه‌مه‌ریكی ڕای گه‌یاند، توانیویانه به‌سه‌ر ئه‌و كێشه سه‌یره‌دا زاڵ بن كه تووشی به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن X بووه‌ته‌وه.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی ئه‌و به‌رهه‌مه نوێیه كه گوایه باشترینی ئه‌پڵه، كۆمپانیاكه‌یان ئاگه‌دار كرده‌وه، كاتێك دۆخی كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێ، هه‌ر كه له ماڵ ده‌چنه ده‌ر، مۆبایله‌كه‌یان ده‌كوژێته‌وه، یان هه‌یه شاشه‌كه‌ی ته‌چ وه‌رناگرێ و ناتوانی هیچ كارێكی له‌سه‌ر بكه‌ی، ته‌نیا دوای دوو چره له هاتنه ده‌ر تووشی ئه‌م دۆخه ده‌بن.
پێشتر كۆمپانیای ئه‌پڵ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند، ئێمه ئاگه‌دارین كاتێك پله‌ی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی خێرا له دۆخێكه‌وه بۆ دۆخێك ده‌گۆڕێ، شاشه‌ی ئایفۆنه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێ، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا چه‌ند خوله‌كێك ده‌خایه‌نێ و له داهاتوودا چاره‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م كۆمپانیاكه ڕای گه‌یاند، هه‌ركه‌س ڤێرژی "iOS 11.1.2" بخاته سه‌ر مۆبایله‌كه‌یه‌وه، ئه‌وا له‌و كێشه‌یه ڕگاری ده‌بێ.
ئه‌مه یه‌كه‌م گرفت نییه ڕوو له ئایفون X ئێكس بكات، پێشتریش چه‌ند كێشه‌یه‌كی تر تۆمار كراون، له‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆر له به‌كارهێنان، كێشه‌یه‌كیان تووش بووه، ئه‌ویش دروستبوونی خه‌تێكی سه‌وزه له ته‌نیشتێكی شاشه‌كه و بووه‌ته مایه‌ی بێزارییان و به ته‌واوی له جوانیی مۆبایله‌كه‌ی تێك داوه.