گورچیلەکانی مرۆڤ بەیەکێک لە بەشە گرینگەکانی لەشی مرۆڤ دادەنرێـت، کاری ئەوە مرۆڤ لە ماددە ژەهراوییەکانی لەش پاک بکاتەوە، لە رێگای خاوێن کردنەوەی خوێن، وە زۆر رهفتار هەیە کە زیان بە گورچیلەکان دەگەیەنێـت بێ ئەوەی مرۆڤ ئاگاداری بێت.
بۆ پاراستنی گورچیلەکان لە هەندێک خواردن دوورکەوە وە هەندێک خواردن بخۆ بەم جۆرەی خوارەوە:
بیبەری سوور: چونکە برێکی زۆر لە ڤیتامینەکانی (A) و (C) ی (B) دژە ئۆکسیدی تێدایە.سیر و پیاز: توانایەکی زۆریان هەیە لە پاراستنی گورچیلە لە هەڵئاوسان چارەسەرکردنیان وە کەمکردنەوەی رێژەی کالیسیۆم.
سێو: ریشالی تێدایە، وە چەندین ڤیتامینی تێدایە، وە کۆلیسترۆلی خراپ کەم دەکاتەوە لە لەشی مرۆڤ.
کەلەرم: گورچیلە چاڵاک دەکاتەوە وە ماددەی ریشاڵی تێدایە وە رێژەیەکی کەم پۆتاسیۆمی تێدایە.
قەرنەبیت: بڕێکی زۆر لە ماددە ریشاڵەکانی تێدایە وە چەندین ڤیاتامینی تێدایە، کە هۆکارە بۆ خاوێن کردنەوە لەش لە ماددە ژەهراوییەکان.
خواردنەوەی ئاو:
پێویستە مرۆڤ رۆژانە بڕێکی باش ئاو بخواتەوە، کەمتر نەبێت لە ٢ دوو لیتر ، بۆ دەرکردنی ماددە ژەهراوییەکانی لەش" ئهمه کاریگەری باشی دەبێت لەسەر گورچیلە.
نەریتە خراپەکان کە زیان دەگەێنن بە گورچیلە:
چەندین خواردن وخواردنەوە هەیە کە زیانێکی زۆر دەدەن لە گورچیلەکانی مرۆڤ بێ ئەوەی ئاگاداری بێت وەک ئەمانەی خوارەوە:
خواردنەکانی ناو قوتوو: چونکە بڕێکی زۆر لە سۆدیۆمی تێدایە کە زیان دەگەنێ بە گورچیلە.
خوێ: بێگومان زۆربەی خەڵک دەزانێت کە خوێ بڕێکی زۆر لە ماددەی سۆدیۆمی تێدایە کە ئەویش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلە.
خواردنەوە گازییەکان: بڕێکی زۆر لە ماددە زیان بەخشەکانی تێدایە.
خواردنی مۆز و برۆکلی و کوارگ: نابێت بەرێژەیەکی زۆر بخورێت، چونکە بڕێکی زۆر لە پۆتاسیۆمی تێدایە.زۆر خواردنی شیرینی و کێک: چونکە رێژەی شەکر لە خوێن بەرز دەکاتەوە وە ئەمە دەبێتە زیان گەیاندن بە گورچیلەکانی مرۆڤ.
چەند نەریتێکی خراپ:
جگەرەکێشان: جگەرە کێش و دەوربەرەکەی زیان بەخش دەبن بەو ماددە ژەهراوییانەی کە لەناو جگەرە دا هەیە، دەگوزارێتەوە بۆ سییەکانی مرۆڤ و پاشان بۆ خوێن پاشان بۆ گورچیلەکان.
خواردنەوە کحولییەکان: ئەمەش یەکێکە لە ماددە ژەهراوییەکان کە مرۆڤ خووی پێوە دەگرێت کە زیان لە هەموو لەشی مرۆڤ دەدات. بێ جیاوازی.
راگرتنی میز: نەرۆیشتن بۆ توالێت لەکاتی پێویست و درەنگ کردنی میز لە کاتی خۆیدا دەبێـتە هۆی ئەوەی کە زیان لە گورچیلەکان بدات.
سەرچاوەی : سایتی (الموچوع)
وەرگێڕانی: زیرەک عبدالوهاب گە