گۆرانبێژی دەنگ خۆشی کورد (لەنجە عەلی)، لە پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێى خۆى بڵاو کردەوه، بووه‌ته جێى سه‌رنجى هه‌وادارن و به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
وەک لە وێنەکە دەردەکەوێت ڕەنگی قژی گۆڕیووە و شێوەی زۆر گۆڕاوە، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له هه‌وادارانى بڕوا ناكه‌ن ئه‌وه ئه‌و بێت، لەسەر وێنەکەش نووسیویەتی: "نزیکەی نۆ ساڵە رەنگی قژم ڕەشە، لەمڕۆژانە لە خۆم پرسی ئایا من بیرتەسکم یان نا؟، زۆرینەمان بیرتەسکین لە، پێوەندییهکانمان، لە دینەکانماندا، لە پیشەکانماندا، لە مۆسیقاماندا، تەنیا بەو شێوەی خۆمان ئەمانەوێ شتەکان ئەبینین، سنوور بۆ خۆشمان و ئەوانەی چواردەوریشمان دروست ئەکەین، بە جۆرێک زۆرینەی جوانییەکانی ژیان و بوونمان بێ بەش ئەکەین ھەر بە بیرتەسکی خۆمان، بۆیە گرنگە تێبگەین کە چەند کەم ئەزانین، کە چەند ماوە بیزانین".
پێشووتریش گۆرانبێژی ده‌نگخۆشی كورد (له‌نجه عه‌لی)، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵێك تاتۆی زۆری نووسیبوو و ئاشكرای كرد، كه سه‌رجه‌م تاتۆكانی سه‌ر جه‌سته‌ی ناوی خوشكه‌كه‌یه‌تی.
له ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری هه‌وادارانی ڕه‌خنه‌یان لێ گرت و ده‌ڵێن پێش نه‌شته‌رگه‌ری ڕوخساری جوانتر بووه، له دوای له ده‌ستدانی خوشكه‌كه‌ی، له‌نجه عه‌لی ده‌یه‌وێت ته‌واوی یادگاری و بیره‌وه‌رییه‌كانی له‌گه‌ڵ خوشكه‌كه‌ی بباته سه‌ر، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌یه‌وێ ته‌واوی ڕوخساری له خوشكه‌كه‌ی بچێت.
(له‌نجه عه‌لی)، له بنەچهدا خه‌ڵكی گه‌رمیانه و ئێسته دانیشتووی وڵاتی به‌ریتانیایه، پێش كاری هونه‌ری پیشه‌ی پارێزه‌ری ده‌كرد له‌و شاره‌ی ژیانی به‌سه‌ر ده‌برد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هاوسه‌رگیری كردووه و له دوای ماوه‌یه‌كی زۆر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، چه‌ند كلیپێكی تۆماركراوی هه‌یه، له‌نجه دوای كۆچی دوایی خوشكه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دووركه‌وته‌وه، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵی كاره هونه‌رییه‌كانیه‌تی.