سەعد حەریری دەگاتە قوبرس

:: PM:11:57:21/11/2017 ‌

سەعد حەریری سەرۆك وەزیرانی دەست لەكاركێشاوەی لبنان لە دوای سەردانێكی كورت بۆ میسر لە ئێوارەی ئەمڕۆ، بەر لە گەیشتنەوەی بۆ لبنان فڕۆكەكەی لە لە قوبرس دەنیشێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی راگەندرا كە بڕیارە سبەی لەناو پێشوازییەكی گەرمی لبنانییەكان بگەڕێتەوە بەیرووت. 

لە چواری ئەم مانگە و لەكاتی سەردانیكردنی ریاز، سەعد حەریری كوڕی رەفیق حەریری سەرۆك وەزیرانی پێشووتری لبنان كە لە تەقینەوەیەكی گەورەدا كوژرا ئەو كات پەنجەی تۆمەت بۆ هەواڵگری سووریا درێژ كرا، ، سەعد حەریری لە ریاز دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند و هێرشی كردە سەر ئێران و بە تێكدانمی دۆخی وڵاتەكەی تۆمەتباری كرد.

یەكشەمی رابردوو سەعد حەریری بە ماڵباتەكەیەوە لە ریازەوە گەیشتە پاریس، ئەوەش دوای هەبوونی هەواڵ لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعوودیە، ئەوانەش وایان كرد كە فڕەنسا بێتە ناو بابەتەكەوە و بانگهێشتنی حەریری بۆ پاریس بكات.

ئەمڕۆ سەعد حەریری لە رێگەی گەڕانەوەی بۆ بەیرووت كە بڕیارە سبەی چوارشەم بگەڕێتەوە، سەردانی میسری كرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی سەرۆكی میسر كۆ بووەوە، دواتر گەیشتە قوبرس.

حەریری لە تویتەری خۆی نووسیویەتی كە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتووەتە قوبرس و لەگەڵ نیكۆس ئەناستاسیادسی سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆبووەتەوە.

سەرچاوە: سپۆتنیك




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل