هه‌نار كامه‌ران یه‌كه‌م كاری هونه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 2013 كه به‌شداری درامای (تارمایی تاوان)ی كرد. به‌دوایدا له پێنج كاری درامایی و یه‌ك كورته فیلم و هه‌روه‌ها فیلمێكی سینه‌مای رۆڵی بینیوه. له نوێترین كاریشدا وه‌ك هونه‌رمه‌ند به‌شداره له درامای (سهراب) و له ماوه‌یه‌كی كه‌می كاری هونه‌ریدا بووه‌ته جێی سه‌رنجى زۆرى ده‌رهێنه‌ران. له‌م دیمانه كورته‌ی "وشه"دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆر به‌ربه‌ست له درامای كوردیدا شكاوه و له داهاتوودا ئه‌وانه‌یشی ماون تێك ده‌شكێنرێن.
به‌شداریكردنت له درامای (تارمایی تاوان) چی فێر كردیت و ئێسته چۆنی ده‌بینێت؟
بێگومان دراماى (تارمایی تاوان) یه‌كه‌م ئه‌زموونى كارى هونه‌رى من بوو، به‌دڵنیایییه‌وه له‌گه‌ڵ ئێسته جیاوازى زۆرى هه‌یه. من ئێسته زیاتر له‌و بواره‌دا شاره‌زاتر بوومه و به‌رده‌وامیش له هه‌وڵى خۆ دروستكردندام.
ده‌كرێت به‌كورتی باسی ئه‌و فیله بكه‌یت كه به‌شداریت تێدا كردووه؟ رۆڵی تۆ چی بووه و تا چه‌ند له دهرووونت نزیك بووه؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له فیلمى (سڵاو پێشمه‌رگه)یه، له‌و فیلمه باسى قاره‌مانى پێشمه‌رگه ده‌كرا. دواتریش من كچێك بووم له‌گه‌ڵ كوڕێكى پێشمه‌رگه‌دا خۆشه‌ویستى یه‌كتر بووین، له كۆتادا كوڕه خۆشه‌ویسته پێشمه‌رگه‌كه‌ى شه‌هید كرا. وه‌ك ئه‌وه‌ى رووداوه‌كه له خۆم نزیك بێت، نا له من نزیك نه‌بووه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌كته‌رێك ده‌بێت بتوانێ هه‌موو رۆڵێك بنوێنێ.
وه‌ك ده‌زانین خه‌ریكی كارێكی تازه‌ی له درامای (سهراب) كاره‌كانی ئه‌و درامایه گه‌یشتووه به كوێ؟
دراماى (سهراب) ئێسته كارى وێنه‌گرتن و مۆنتاجى ته‌واو بووه، په‌نا به‌خوا له داهاتوویه‌كى نزیكدا په‌خش ده‌كرێت و ده‌بێ به‌مایه‌ى ره‌زامه‌ندى هونه‌ردۆستان و بینه‌رانى خۆشه‌ویست.
زۆر جار باسى ئه‌وه ده‌كرێت كه له كارى نواندندا ئه‌كته‌رى ژنی بوێر نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌رى پیاودا به‌ریه‌ككه‌وتن و ماچ و باوه‌ش ئه‌نجام بده‌ن. بۆچى هونه‌ر و نواندنى كوردى ناتوانێ به پێش كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بكه‌وێت؟
ئێسته پێم وایه هونه‌رى كوردى خه‌ریكه كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست ده‌شكێنێت، ده‌ستگرتن و هه‌ندێك شتى تر ئاسایی بووه‌ته‌وه له دراما و سینه‌ماى كوردیدا، بۆیه له داهاتوودا ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ى كه ماویشن، ئه‌وانیش تێك ده‌شكێنرێن و نامێنن.
ئاسۆكانى هونه‌رى دراما و سینه‌ماى كوردى به‌كوێ ده‌گه‌ن؟
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین ئێسته به ته‌نگژه‌ی ئابووریدا تێده‌په‌ڕین، بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هونه‌ر و سینه‌ماى كوردی كردووه وه‌ك زۆربه‌ى بواره‌كانى تر، به‌ڵام به‌و هیوایه‌م دراما و سینه‌ماى كوردى له ئاستێكى زۆر به‌رز و پێشكه‌وتوو ببیننه‌وه.
وشه/ هه‌ورین نه‌جات