راپۆرتێكی سه‌رنجڕاكێشی رۆژنامه‌وانی له پێگه‌ی "فه‌رفیش"ی میسری بڵاو بووه‌ته‌وه كه رۆشنایی ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ماچانه‌ی له فیلمه سینه‌مایییه‌كاندا ده‌كرێن. چه‌ند نموونه‌یه‌كی له‌ناو خاتوونه هونه‌رمه‌نداندا خستووه‌ته به‌رچاو كه به‌هۆی ماچی سینه‌مایی، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیاندا له یه‌كتر جیا بوونه‌ته‌وه. "وشه"یش هه‌ندێك له‌و نموونانه بڵاو ده‌كاته‌وه.
فاتن حه‌مامه كه ئه‌كته‌رێكی زۆر دیاری سینه‌مای عه‌ره‌بییه و میسرییه، له فیلمێكدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف به‌ناوی "صراع فی الوادی" یه‌كتر ماچ ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له زۆر فیلمی تردا داوا له فاتن كراوه ماچی سینه‌مایی بكات، به‌ڵام ئه‌و ره‌تی كردووه‌ته‌وه. دوای ئه‌وه‌ی له‌و فیلمه‌دا عومه‌ر ئه‌لشه‌ریف فاتنی ماچ كرد. ئه‌و ماچه بووه هۆی ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی فاتن، هونه‌رمه‌ند عزه‌دین زولفوقار پێی قبووڵ نه‌كرێت و لێی جیا ببێته‌وه.
له فیلمی "دكان شحاته" كه خاتوونه گۆرانیبێژی لبنانی هه‌یفا وه‌هبی رۆڵی سه‌ره‌كیی تێدا بینیوه، له‌و فیلمه‌دا چه‌ندان جار هه‌یفا ماچی سینه‌مایی ده‌كات، ئه‌وه‌یان وا له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات داوا له ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه بكات له مۆنتاجدا ئه‌و ماچانه كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام داواكه‌ی جێبه‌جێ نه‌بوو، بۆیه دوای وه‌شانی فیلمه‌كه، هاوسه‌ره‌كه‌ی له هه‌یفا جیا بووه‌وه.
لوبلوبه كه ناوێكی دیاری سینه‌مای میسرییه و ساڵانێكی زۆر له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن یوسف هاوسه‌ر بوون، له فیلمی "بنت به‌دیعه" كه لوبلوبه و حوسێن فه‌همی رۆڵی سه‌ره‌كییان تێدا بینیبوو، ده‌بوو حوسێن فه‌همی لوبلوبه ماچ بكات، به‌ڵام كاتێ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێی زانی كه رۆڵه‌كه‌ی ماچی تێدایه، داوای له لوبلوبه كرد ئه‌و گرته‌یه ره‌ت بكاته‌وه، كاتێكیش فیلمه‌كه هاته وه‌شان و ماچه‌كه‌ی تێدا بوو، بووه هۆی جیابوونه‌وه‌ی حه‌سه‌ن یوسف و لوبلوبه.
له فیلمی "تجربه الدانماركیه" كه خاتوونه ئه‌كته‌ر نیكۆل سابا له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی كۆمیدی عادل ئیمام رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت، له‌ناو ئه‌و فیلمه‌دا نیكۆل چه‌ندان جار ماچی سینه‌مایی ده‌كات، ئه‌وه‌یش وا له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات لێی جیا ببێته‌وه، له‌كاتێكدا ماوه‌ی شه‌ش ساڵ هاوژینی یه‌كتر بوون.
پێگه‌ی "فه‌رفیش" نموونه‌ی زیاتری هێناوه‌ته‌وه وه‌ك خاتوونه ئه‌كته‌ر سوهێر ره‌مزی و هاوسه‌ره‌كه‌ی محه‌مه‌د مولا كه به‌هۆی ماچه سینه‌مایییه‌كان له یه‌كتر جیا بوونه‌وه. هه‌روه‌ها حوریه فه‌رغه‌لی به‌هۆی ماچێكی سینه‌مایی له ده‌زگیرانه‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه.