دوای بڕیاره‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدڕاڵ، حكوومه‌تى عێراق مه‌رجی ده‌ست پێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژى حكوومه‌تى عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێ، سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌ر ده‌روازه سنوورییه‌كان و سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان، پێشه‌كییه‌كى باش ده‌بێت بۆ ده‌ست پێكردنى گفتوگۆیه‌كى ئه‌رێنى كه پێویسته بۆ گفتوگۆیه‌كى سیاسی ئاماده‌كاری بۆ بكرێت.
حه‌دیسی ئاماژه‌ى به بڕیاری دادگاى باڵاى فیدڕاڵی كرد له‌باره‌ى ریفراندۆمى كوردستان و گوتى، "بڕیاره‌كه كۆتای به‌و گفتوگۆیه هێنا كه ریفراندۆم چه‌نده یاسایییه یان نا، بۆیه بۆ له‌مه‌ولا ریفراندۆم به بڕیاری دادگا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه". زیاتر گوتى "چاوه‌ڕێی ویستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنى گفتوگۆ له‌ژێر سایه‌ى ده‌ستوور".
حه‌دیسی ئه‌وه‌شى خسته ڕوو كه گفتوگۆ پێوه‌نداره به رێزگرتن له ده‌ستوور و بڕیاره‌كانى دادگاى فیدڕاڵ، له‌گه‌ڵ هه‌نگاو هه‌ڵگرتنى مه‌یدانى كه پێوه‌نداره به گفتوگۆیه‌كه له رووى ته‌ناهی و نه‌وتى تا حكوومه‌تى فیدڕاڵ ده‌سه‌ڵاتى خۆی به‌سه‌ریاندا زاڵ بكات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنى و به‌رهه‌مدار ده‌بێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى متمانه له نێوان هه‌ردوولا و ده‌ست پێكردنى گفتوگۆیه‌كى ئه‌رێنى".
ئه‌و قسانه‌ى حه‌دیسی له كاتێكدایه كه رۆژى دووشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، دادگاى باڵاى فیدڕاڵ بڕیاری ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی و جیابوونه‌وه له عێراق به ناده‌ستووری ناو برد.