نه‌بوونی نه‌وت و سووته‌مه‌نی بۆ خانه‌كانی پلاستیكی هۆكاره له‌وه‌ی جووتیاران بیر له شێوازێكی تر له به‌رهه‌مهێنان بكه‌نه‌وه. ئه‌و شێوازه نوێیه بریتییه له چاندنی سه‌وزه له ناو گوڵدانی بچووكی پلاستیكی و دوای پێگه‌یشتنی هه‌نارده‌كردنی بۆ مۆڵه‌كانی كوردستان.
شێخ جه‌مال كربچنه ئه‌و جووتیاره‌یه كه له داهێنانی كشتوكاڵی به كه‌سێكی نموونه‌یی و ده‌ستڕه‌نگین ناسراوه. ئه‌و پێشتر چه‌ندان جۆر ته‌ماته و سه‌وزه‌ی نوێی به‌رهه‌م هێناوه و به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌كاتی تهنگژهشدا به‌ربه‌سته‌كان بشكێنێت و رێی به‌رهه‌مهێنان هه‌موار بكاته‌وه.
خه‌ریكه ساڵ به‌ره‌و زستان ده‌ڕوات و كه‌شوهه‌وای ساردیش له كورستان به واتای ماڵئاوایی له كشتوكاڵ دێت، به‌ڵام شێخ جه‌مال كۆڵ نادات و پێشوازی له كشتوكاڵ ده‌كات. ئه‌و بۆ "وشه" گوتی له وه‌رزی زستان پێویستیان به سووته‌مه‌نی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له خانه‌كانی پلاستیكی زۆرترین به‌رهه‌می كشتوكاڵی بچێنن و بینێرنه بازاڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سووته‌مه‌نییه بۆ گه‌رمكردنه‌وه‌ی ماڵه‌كان نییه چ بگات به‌وه‌ی بۆ خانه‌كانی پلاستیكی دابین بكرێت.
نه‌بوونی سووته‌مه‌نی وای كردووه ئه‌م جووتیاره روو له شێوازێكی نوێ له به‌رهه‌مهێنان بكات و ته‌نانه‌ت هانی جووتیاران و خه‌ڵكی ئاساییش بدات به‌م شێوه‌یه پێداویستی سه‌وزه‌ی زستانه دابین بكه‌ن. ئه‌و تۆوی سه‌وزه‌كان له نێو گوڵداندا ده‌چێنێت و بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نیا پشت به برێك گڵ و ئاو ده‌به‌ستێت، هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ندێك مۆڵیش گرێبه‌ستی كردووه و هه‌ر به شێوه‌ی گوڵدان به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ دابین ده‌كات و ئه‌وانیش ساغی ده‌كه‌نه‌وه.
كاتێك هاووڵاتی گوڵدانه‌كه ده‌كڕێت، ده‌توانێ له ماڵه‌وه وێڕای سوود وه‌رگرتن له به‌رهه‌می سه‌وزه‌كه بۆ جوانكردنی ژینگه‌ی ماڵه‌كه‌شی سوودی لێ وه‌ربگرێت. گوڵدانه‌كان به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی بچووك و گه‌وره‌یه و نرخه‌كه‌ی له ٥٠٠ دیناره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات. هاووڵاتی ده‌توانێ خۆیشی فێری به‌رهه‌مهێنانی بێت و له جیاتی ئه‌وه‌ی له مۆڵه‌كان دابینی بكات ده‌كرێ له ماڵه‌كه‌ی خۆی به پشتبه‌ستن به هه‌ندیك گڵی تایبه‌تی و ئاو به‌رهه‌می بهێنێت و له سه‌وزه‌دا به خۆبژیویی بگات.
رێیه‌كی تر كه ئه‌م جووتیاره هه‌وڵی بۆ ده‌دات له زستاندا به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانی ناوخۆیی پێ دابین بكات، بریتییه له چاندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی تایبه‌تن به كه‌شوهه‌وای سارد. ئه‌و ده‌ڵێت هه‌ندێك به‌رهه‌می وه‌ك برۆكلی له پله‌ی ژێر سفریشدا پێ ده‌گه‌ن، بۆیه له‌م زستانه‌دا هه‌وڵی به‌رهه‌مهێنانیان ده‌دات.
هه‌ریه‌ك له برۆكلی و كه‌له‌م و كاهوو له كه‌شوهه‌وای سارددا بەرههم ده‌هێنرێن، بۆیه ئه‌و جووتیاره گوتی جگه له‌وه‌ی بڕێكی زۆر له‌و جۆره سه‌وزانه ده‌خه‌نه بازاڕ، له هه‌مان كاتدا گۆڕانكاریشیان له جۆری به‌رهه‌مه‌كاندا كردووه و به ره‌نگی جیاواز به‌رهه‌میان ده‌هێنن.
ئه‌و گوتی "داوام له وه‌زیری كشتوكاڵ كردووه ئه‌گه‌ر گازی ماڵانیان بۆ دابین بكرێت، ئه‌وا ده‌توانن به هۆیه‌وه هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مانه دابین بكه‌ن كه له هاویناندا هه‌یه و هه‌ر وه‌ك چۆن له هاوینان باج له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌كی داده‌نرێت، له زستانانیشدا كارێك ده‌كه‌ن به‌رهه‌می ده‌ره‌كی باجی بخرێته سه‌ر. وه‌زیریش له وه‌ڵامدا پێی گوتوون له‌به‌ر ته‌نگژه‌ی دارایی ناتوانن ئێسته هیچ شتێك بۆ جووتیاران بكه‌ن."
هه‌رزانترین سووته‌مه‌نی بۆ خانه‌كانی پلاستیكی، بریتییه له گازی ماڵان و به پێچه‌وانه‌ی نه‌وت و گازوایل تێچووی له‌سه‌ر جووتیاران زۆر هه‌رزان ده‌وه‌ستێت. هه‌رێمی كوردستان كه به گازی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌نده ئه‌گه‌ر گاز بۆ خانه‌كانی پلاستیكی دابین بكات، ئه‌وا له زستانانیشدا هه‌رێمی كوردستان چیتر پشت به سه‌وزه و ته‌ماته و خه‌یاری ده‌ره‌كی نابه‌ستێت.