شله‌ی فاسۆلیای سپی به یه‌كێك له خواردنه به‌سووده‌كان داده‌نرێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ندان ماده و ڤیتامینی سه‌ره‌كی پێك هاتووه، ئه‌وانیش بریتین له "پرۆتین و ڕیشاڵ و ڤیتامین و كانزاكان" كه به‌سوودن بۆ جه‌سته.
فاسۆلیا به پله‌ی یه‌كه‌م توانای هه‌یه هاوسه‌نگی كۆكردنه‌وه‌ی چه‌وری جه‌سته ڕابگرێت، له بڕێكی زۆریش له ڕیشاڵه‌كان پێك هاتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پرۆتینی تێدایه وا ده‌كات خۆراك بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو گه‌ده بمێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش به سووده بۆ منداڵان.
فاسۆلیا به‌وه ناسراوه كه كرداری هه‌رس ڕێك ده‌خات، له قه‌بزی و هه‌وكردنی قۆڵۆن ده‌تانپارێزێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خراپ له لووله‌كانی خوێندا كه‌م ده‌كاته‌وه، پارێزگاری له هاوسه‌نگی شه‌كری خوێن ده‌كات.
به‌هۆی بوونی ڤیتامین"K" له‌م شله‌یه‌دا فه‌رمانه‌كانی مێشك به‌ره‌و باشی ده‌بات، مێشك له نه‌خۆشییه باوه‌كان ده‌پارێزێت وه‌ك نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه، هه‌روه‌ها له به‌رزی په‌ستانی خوێن ده‌تانپارێزێت، چونكه ئه‌م شله‌یه خوێن چالاك ده‌كات.
له هه‌مووی گرینگتر بۆ ژنانی دووگیان به‌سووده و به خۆراكێكی ناوازه داده‌نرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ترشی فۆلیك پێك هاتووه، ڕێگری له شێواندنی ئه‌ندامه‌كانی كۆرپه‌ڵه ده‌گرێت، هه‌روه‌ها به‌رگری جه‌سته‌ی به‌هێز ده‌كات و له نه‌خۆشییه‌كانی سه‌رمابوون و هه‌ستیاری پێست ده‌یانپارێزێت.