به شێوه‌یه‌كی فراوان، هه‌وڵی خۆكوشتن و خواردنی ڕێژهبهدهری ده‌رمان بۆ ئه‌وه‌ی گیانیان له ده‌ست بده‌ن، له ناو ژنانی ئه‌مه‌ریكا زیادی كردووه و بووه‌ته دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه ماوه‌ی 15 ساڵی خایاندووه و به وردی ژووره‌كانی فریاكه‌وتنی ته‌واوی نه‌خۆشخانه و دامه‌زراوه پزیشكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێدا تۆمار كراوه، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ساڵ به ساڵ له‌و وڵاته خۆكوشتنی ژنان به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێ.
توێژه‌رانی سه‌نته‌ری نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێیان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی 2009 بۆ 2015 واته ماوه‌ی 14 ساڵی ڕابردوو، ڕێژه‌ی خۆكوشتن سێ هێنده زیادی كردووه.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ كراوه، هه‌وڵه‌كانی خۆكوشتن له لایه‌ن ژنانی به‌ساڵاچوودا زیاتر بووه و له گه‌نجه‌كاندا كه‌متر بووه، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجیش بووه، له ماوه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا ڕێژه‌ی خۆكوشتنی پیاوان جێگیر بووه و زۆر زیاد و كه‌می نه‌كردووه.
توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڵێن، زۆر ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆجیا و ئینته‌رنێت و گۆشه‌گیری و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌و خۆ كوشتنانه بوون، چونكه كێشه ده‌روونییه‌كانیان زیاتر كردووه.