شیردانی سروشتی به باشترین رێی تێركردنی منداڵ داده‌نرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی شیری دایك سه‌رجه‌م ماده خۆراكی و پێداویستییه‌كانی تێدایه و ده‌بێته هۆی پته‌وبوونی به‌رگری منداڵ به‌رامبه‌ر نه‌خۆشی و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و مێشكی.
پسپۆڕان رێنوێنی ده‌ده‌ن بۆ دایكانی شیرده‌ر كه كۆمه‌ڵێك خۆراك هه‌یه ده‌بێته هۆی زیادبوونی رێژه‌ی شیردان كه ڕۆژانه بیخۆن یان نه‌یخۆنه‌وه، ئه‌وانیش:
ئاو: یه‌كێك له خواردنه‌وه گرینگه‌كان بۆ زیادكردنی شیری دایك ئاوه، خواردنه‌وه‌ی هه‌شت كووپ ئاو له ڕۆژێكدا یارمه‌تی دروستبوونی شیر ده‌دات به رێژه‌یه‌كی زۆر.
جۆ: ئه‌م جۆره دانه‌وێڵه‌یه ده‌وڵه‌مه‌نده به ماده‌ی بیتا گلوكان و ریشاڵه‌كان كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیری دایك و یارمه‌تیده‌ره بۆ شێ‌دار هێشتنه‌وه‌ی جه‌سته.
سیر: به یه‌كێك له به‌سوودترین خۆراك داده‌نرێت بۆ زیادبوونی شیری دایك و رێنوێنی ده‌درێت دایكانی شیرده‌ر به رێژه‌یه‌كی زۆر سیر به‌كار بهێنن له خواردنهكانیادا و گرینگی زۆری پێ بده‌ن، چونكه زۆر به‌سووده بۆ زیادكردنی شیر.
گێزه‌ر: ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین A و یارمه‌تیده‌ره بۆ باشكردن و زیادكردنی ڕێژه‌ی شیری دایك، سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی كالیسیۆم و ئاسن و ڤیتامین A و ڤیتامین K و فولیك داده‌نرێت و سوودێكی زۆری بۆ منداڵ و دایك و شیردان هه‌یه.
چه‌ره‌سات: ده‌وڵه‌مه‌نده به كالیسیۆم و ئۆمیگا سێ كه ئه‌و مادانه هۆڕمۆنی شیردان هان ده‌ده‌ن، بۆیه پێش شیردان به‌منداڵه‌كه‌ت تۆزێك چه‌ره‌سات بخۆ بۆ زیادكردنی ڕێژه‌ی سوودی شیره‌كه.
شۆفان: برێكی زۆر پرۆتین و ڤیتامین و كانزا و ریشاڵی خۆراكی تێدایه و ماده‌ی بیتا گلوكانی تێدایه كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی شیر، هه‌روه‌ها بڕێكی زۆر ماده‌ی ئاسنی تێدایه و به بژارده‌یه‌كی باش بۆ زیادبوونی شیری دایك داده‌نرێت.