به‌نداوی دهۆك یه‌كێكه له به‌نداوه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شاری دهۆك دروست كردووه، چونكه ته‌مه‌نی به‌نداوه‌كه ته‌نیا 50 ساڵی ماوه و پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامه و ناتوانێ به‌رگه‌ی بوومه‌له‌رزه‌ی زیاتر له حه‌وت پله‌ی رێخته‌ر بگرێت.
ئه‌ندازیار فه‌یسه‌ڵ نووری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌نداوی دهۆك یه‌كێكه له به‌نداوه به‌هێز و گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێز دروست كراوه، پشت به ئاوی به‌فر و و باران ده‌به‌ستێت، به پێچه‌وانه‌ی به‌نداوه‌كانی تری كوردستان به تایبه‌تی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان كه پشت به ئاوی ڕووباره‌كان ده‌به‌ستێت.
ئه‌وه‌شی گوت، به‌نداوی دهۆك ته‌نیا بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ دروست كراوه و 30 ساڵ له ته‌مه‌نی ته‌واو بووه و 20 ساڵی ماوه، دوای پێویسته به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام نۆژه‌ن بكرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا مه‌ترسیی له‌سه‌ر ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، كۆتاهاتنی ته‌مه‌نی به‌نداوه‌كه به مانای ڕووخانی به‌نداوه‌كه‌ش نایه‌ت، به‌ڵكو ته‌نیا پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌نداوی دهۆك ده‌توانێت تا 52 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه ئاو هه‌ڵگبرێت و ئێسته 33 ملیون و 500 هه‌زار مه‌تر چوارگوشه ئاوی تێدایه و پێویستی به 17 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ی ئاوی تره تا پڕ ببێت، واته هه‌شت مه‌تری ماوه كه پڕ بێت. ئه‌و به‌رپرسه حكوومییه وای گوت.
فه‌یسه‌ڵ نووری رای گه‌یاند، ئه‌وان به‌دواداچوون و چاودێریی ورد له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌ر شوێنێك پێویستی به نۆژه‌نكردنه‌وه هه‌بێت، ئه‌وان ده‌یكه‌ن. ئه‌مساڵ 400 ملیۆن دینار بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی دهۆك ته‌رخان كراوه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوه‌كه‌ش به كۆمپانیایه‌ك راسپاردووه و له‌سه‌ر كاری خۆیان به‌رده‌وامن و ئاوی به‌نداوی دهۆك بو كشتوكاڵ و ئاوی خواردنه‌وه به‌كار ده‌هێنرێت.
ره‌مه‌زان حه‌مزه مامۆستای زانكوی دهۆك و پسپۆڕ له بواری جیۆلۆجی به "وشه"ی راگه‌یاند، وێڕای ئه‌وه‌ی كه به‌نداوی دهۆك له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی جیۆلۆجی به‌هێز دروست كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان كه‌موكۆڕی هه‌یه وا ده‌كات ببێته مه‌ترسی بۆ سه‌ر به‌نداوه‌كه و هاووڵاتییانی پارێزگای دهۆك.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی حه‌وت پله‌ی رێخته‌ر له سه‌نته‌ری شاری دهۆك بدات، به‌نداوه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه و ئاوی به‌نداوه‌ش به‌شێكی شاری دهۆك نغرۆ ده‌كات و كاره‌ساتی مرۆیی زۆر گه‌وره دروست ده‌كات، چه‌ندان جار هۆشیاری به لایه‌نی پێوه‌ندیدار و هاووڵاتییان دراوه كه نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك باڵه‌خانه و چێشتخانه‌ی گه‌وره و شتی وا له‌ژێر به‌نداوه‌كه دروست بكرێت، به‌ڵام ئێسته دروست كراون.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی دهۆك روونیشی كرده‌وه، ستافی به‌نداوی دهۆك له 40 كه‌س پێك دێت، به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ به‌نداوی دهۆك ته‌رخان نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 400 ملیۆن دیناری بۆ خه‌رج كرا.
له ساڵی 1981 ده‌ست به دروستكردنی به‌نداوی دهۆك كراوه و له ساڵی 1987 ته‌واو بووه، ده‌توانێ تا 52 ملیۆن مه‌تر چوارگۆشه‌ی ئاو هه‌ڵبگرێت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری