له شاری هه‌ولێر پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له لایه‌ن ژنه فۆتۆگرافه‌رێكی كورده‌وه ده‌كرێته‌وه، تێیدا ژیانی پێشمه‌رگه و منداڵانی كورد ده‌رده‌خات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌عات 11ی پێش نیوه‌ڕۆ، "خۆزگه حه‌سه‌ن" فۆتۆگرافه‌ری ناوداری كورد، پێشانگه‌یه‌كی فۆتۆگرافی له ژێر ناوی "هیواكانی خۆزگه" له زانكۆی "نۆلچ" ده‌كاته‌وه، كه تێیدا دوو بابه‌تی جیاوازی له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و منداڵی كورد پێشكه‌ش ده‌كات.
هه‌ر له‌و پێشانگه‌یه‌دا 26 وێنه‌ی فۆتۆگرافه‌ری نمایش ده‌كرێت كه زۆربه‌یان له وێنه‌ی پێشمه‌رگه و منداڵ پێك هاتوون. له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه‌ش به "وشه"ی گوت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه له جه‌نگه‌كاندا منداڵ زیانی به‌رده‌وكه‌ێت، بۆیه منداڵم هه‌ڵبژاردووه، هه‌روه‌ها ویستوومه پاڵه‌وانی و توانای وڵاتپارێزی پێشمه‌رگه به دنیا پێشان بده‌م".
'خۆزگه حه‌سه‌ن" له‌دایكبووی ساڵی 1993ی شاری قه‌ڵادزێیه و ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانه، ئه‌مساڵ قوتابییه له كۆلێژی هونه‌ره جوانه‌كان به‌شی سینه‌ما، له هه‌مان كاتدا مامۆستایه له قوتابخانه‌ی فاخیر مێرگه‌سۆری سابیس، فۆتۆگرافه‌ری خۆبه‌خشه له به‌ره‌كانی جه‌نگ، تا ئێسته دوو پێشانگه‌ی تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه و به‌شداری چوار پێشانگه‌ی هاوبه‌شی كردووه .
هه‌ولێر/ شاخه‌وان شێخانی