ئەگەر لەگەڵ كۆتینیو رێك نەكەوت.. بەرشەلۆنە گرێبەست لەگەڵ كێ دەكات؟

:: PM:12:40:22/11/2017 ‌

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەستی بە لێكۆڵینەوە بۆ ئەو بیرۆكانە كردووە دوای سەركەوتوو نەبوون لە گرێبەستكردن لەگەڵ فیلیپ كۆتینیوی ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی لێڤەرپوولی ئینگلیزی لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.

رۆژنامەی (زە سەن)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی بەرشەلۆنە لە ئەگەری سەركەوتوو نەبوون لە گرێبەستی كۆتینیو، هەوڵ بۆ باشترین بژاردە دەدات كە ئەویش گرێبەستكردنە لەگەڵ مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی لە یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی.

رۆژنامەكە ئاشكراشی كرد كە بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا بەرپرسێكی باڵای یانەی بەرشەلۆنە بچێتە لەندەن تا راستەوخۆ قسە لەگەڵ ئۆزێل بكات.

لای خۆشیەوە رۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی كەتەلۆنی ئاشكرای كرد كە دوای كۆتینیو یەكەمین بژاردەی یانەی بەرشەلۆنە برێتییە لە ئۆزیل بەتایبەت كە یانەی ئارسناڵ بۆ دەستبەرداربوون لەو ئەستێرەیەی داوای تەنیا 20 ملیۆن یۆرۆی كردووە.

جێی باسە ئۆزێل گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی ئارسناڵ لە كۆتایی ئەم وەرزەدا كۆتایی دێت و تا ئێستاش ئامادەیی خۆی بۆ مانەوە و درێژكردنەوە دەرنەبڕیوە، جگە لە یانەی بەرشەلۆنە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیش خوازیارە گرێبەستی لەگەڵ بكات.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م