ئه‌و هونه‌رمه‌نده نوێیه‌ی ماوه‌یه‌كی كه‌مه هاتووه‌ته ناو هونه‌ری كوردییه‌وه، به یارمه‌تی هه‌ڵكه‌وت زاهیر كلیپێكی تری بڵاو كرده‌وه كه باس له خۆشه‌ویستی گه‌ل ده‌كات.
"دینا" ئه‌و هونه‌رمه‌نده تازه‌یه‌ی ناو هونه‌ری كوردی كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته له لایه‌ن "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" ئاوازدانەری ناوداری كورده‌وه ناوی به خه‌ڵك ناسێنرا، یه‌كه‌م گۆرانی به شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ بڵاو كرده‌وه، ئێسته‌یش بۆ جاری دووه‌م هه‌ر له لایه‌ن ئه‌و موزیكیانهوه كلیپی دووه‌می بۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌ڵكه‌وت زاهیر له‌باره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه به "وشه"ی گوت: "خاتوو دینا، ده‌نگێكی كلاسیكی هه‌یه و توانای گوتنی به‌سه‌ر تۆنه به‌رزه‌كاندا جێگیره و پێشبینی ده‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی خێرا گوێگرانی سه‌رسام بكات و ئومێدی داهاتوویه‌كی گه‌شی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كه‌م".
ئاوازی ئه‌م گۆرانییه به شێوه‌یه‌كی پڕۆفیشناڵ ئاماده كراوه، دیناش توانیویه‌تی تێكستی گۆرانییه‌كه و ئاوازه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بگونجێنێت و ته‌رازوویه‌ك بۆ گۆرانییه‌كه‌ی دابنێت.
ئه‌م گۆرانییه باس له خۆشه‌ویستی گه‌ل ده‌كات، تێیدا به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش باسی دیمه‌نی جوانی كوردستان و پێكه‌وه‌ژیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ دین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كاندا ده‌كات، ئاواز و ڕێكخستنی كاری "هه‌ڵكه‌وت زاهیر" و تێكستی "حه‌سه‌ن دانشفه‌ڕ"ه.